كرد ..كاتژمێر ٢ی یاشنیوهرۆی رۆژی ٢٦-٩-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان هاورێ له‌گه‌ڵ د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و كارگێری ، به‌رنامه‌ی كاری ساڵی تازه‌ی خوێندنی ٢٠١٧-…٢٠١٨ ی راگه‌یاند ، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌رێزیان سوپاسی یه‌كه‌یه‌ی مامۆستایان و قوتابیان و كارمهندو فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی جیهانی كرد ،كه به‌گیانی به‌رپرسیاره‌تی نیشتیمانی روویان له بنكه‌كانی ده‌نگدان كرد‌و به‌ده‌نگی به‌ڵێ پرۆسه‌كه‌یان پیرۆزكرد ، پاشان به‌رنامه‌ی كار‌و نه‌خشه و خشته‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی زانكۆی بۆ سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كان و مامۆستایان و به‌رێوه‌به‌رو به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان روونكرده‌وه ، و هانی دان به‌جوانترین شێوه پێشوازی له‌و قوتابییه تازه بكرێت كه به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له زانكۆی جیهان وه‌رده‌گیرێن .پاشان د.فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ، باسی له كردنه‌وه‌ی به‌شه تازه‌كانی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵ و چاره‌سه‌ری سروشتی و چاره‌سه‌ری خۆراكی و دووبه‌شی تازه له كۆلێژی په‌روه‌رده كه به‌شی كیمیا‌و به‌شی باخچه‌ی ساوایانه كرد‌و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌م به‌شانه خسته ڕوو ، دواتر د. سه‌باح سوبحی حیدر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ هه‌موو باسی له ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازیكردن له قوتابیانی تازه‌ی ساڵی تازه‌ی خوێندن كرد . ئه‌مه‌و كۆبوونه‌كه به گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئاماده‌بووان له باره‌ی كار‌و به‌رنامه‌ی ئه‌وساڵی خوێندن تاوتوێی گشتی كرا‌و چه‌ندین بریاری پێویستیش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان بۆ بابه‌ته گرنگه‌كان دران .راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر