كاتژمێر ١٠ ی به‌یانی رۆژی ٢٨-٨-٢٠١٧ له هه‌ولێرى پایته‌خت و له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌وه ده‌ستی به كاره‌كان كرد .
له‌دوای وه‌ستانی ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و پێشكه‌شكردنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب . ئه‌م وتارانه خوێندرانه‌وه :
١- وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشكه‌شی كرد .
٢- وتاری به‌رێزجه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، د. كاوه محموود پێشكه‌شی كرد .
٣- نمایشكردنی فلیمێكی دیكۆمێنتاری له باره‌ی زانكۆی جیهان و چالاكییه‌كان و پانێڵه‌كانی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان:
– له نووسینی : د. محمد خدر مولود
– ده‌رهێنانی : Tvی جیهان .
پاشان پانێله‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌م له كاتژمێر ١١تا ٢:٣٠ ده‌ستی پێكرد .. له پانێلی یه‌كه‌م دا كه له ژێر ناونیشانی
ده‌وله‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرد :
هێمن هه‌ورامی ، عه‌دنان مفتی ، د. كاوه محمود ، خلیل ابراهیم محمد ..
به‌رێوه‌به‌ری په‌نێل : د. نه‌وزاد یهحیاباجگر .
له پانێڵی دووه‌م دا كه له‌ژێر ناونیشانی قۆناغی دوای ریفراندۆم بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : د. محمد محمود احمد ، ابو بكر كاروانی ، د.كمال كه‌ركوكی ، سه‌ربه‌ست له‌زگین ، تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می ..
به‌رێوه‌به‌ری پانێل : دكتۆر فوئاد مه‌ولود شریف .
له دانیشتنی دووه‌م دا كه دوای نێوه‌رۆ له كاتژمێر ٣:٣٠ ده‌ستی پێكرد تا كاتژمێر ٦ ی ئێواره به‌رده‌وام بوو به‌م جۆره به‌رێوه چوو ؛
پانێلی سێییه‌م له‌ژێر ناونیشانی ئایندهی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌دیدی پێكهاته ئاینیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دا بوو ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : رۆمیۆ هه‌كاری ، حه‌یده‌ر شه‌شۆ ، مونا قاوه‌چی ، مه‌لاسالم شه‌به‌ك ، د. ئومێد سه‌باح ..
به‌رێوه‌به‌ری پانێڵ د. سه‌باح سوبحی حیدر .
پانێڵی چواره‌م له‌ژێر ناونیشانی ئایندهی ئابووری كوردستان له‌دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوو ، ئه‌م به‌رێزانه بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌شكرد : د. بێوار خنسی ، مسته‌فا شێخ عبدوڵره‌حمان ، زاگرۆس فه‌تاح .. به‌رێوه‌به‌ری پانێڵ د. نادر نانه‌كه‌لی .
پاشان بریارو راسپارده‌كانی كۆنگره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بریارو راسپارده‌كانی كۆنگره ئاماده‌كرابوو:
د. محمد خدر مولود پێشكه‌شی كرد .
له دوا برگه‌ی كۆنگره‌ش دا بروانامه‌ی رێزلێنان و میدالیای زانكۆ جیهان پێشكه‌شی پانێڵێستان كرا،
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٩-٨-٢٠١٧