دوابه‌دوای فرمانی لێكتێگهیشتنامهی نێوان هه‌ردوو زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر و زانكۆی جیهان- هه‌ولێر له رۆژی ١٤-٥-٢٠١٧ و كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوو زانكۆ له ڕێكه‌وتی ٢٤-٥-٢٠١٧ ، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو زانكۆ رۆژی ٢٩-٨-٢٠١٧ به ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، له‌ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه . سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه كۆنووسی هاوبه‌شی رۆژی ٢٤-٥ خوێندرایه‌وه ، پاشان گفتوگۆی یه‌كه‌یه‌كه‌ی خاڵه‌كانی كۆنووسه‌كه كرا‌و بریاری پێویست له‌باره‌ی چه‌ندین خاڵی نێو كۆنووسه‌كه درا و پاشان كفتگۆی چۆنیه‌تی سازدانی چالاكی زانستی هاوبه‌ش و سوود لێوه‌رگرتنی به‌شه زانستییه هاوشێوه‌كانی هه‌ردوو زانكۆ له‌توانای مامۆستایان و وتنه‌وه‌ی وانه دا كرا‌و بریار له‌سه‌ر ره‌شنووسی دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی زانستی و ئه‌كادیمی ، تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه درا . ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه به‌سه‌رۆكایه‌تی د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و د. كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به‌رێوه چوو ئاماده‌بوانی شاندی هه‌ردوولا بریتی بوون له به‌رێزان : د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، د.سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بۆ كاروباری كارگێڕی و قوتابییان ، د.محمد خدر مه‌ولود ، د. لوقمان محمد سه‌عید له‌زانكۆی جیهان ، و به‌رێزان د. جه‌وده‌ت جه‌عفه‌ر خه‌تاب یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ، د. ئازاد ئه‌حمه‌د مه‌حموود ، د. یوسف مسته‌فا ڕه‌سووڵ ، م . ئیبراهیم حاجی ساڵح ، م . شاكر ڕه‌زا ئه‌حمه‌د له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر. راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان-هه‌ولێر – ٣٠-٨-٢٠١٧