دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر لە گەڵ دەستەی سەرپەرشتیارانی پەیمانگای باڵای ژمێریاران و وردبینانی هەولێر کۆ دەبێتەوە
ڕۆژی ٢٣/٨/٢٠١٧ بەڕێز دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان لە گەڵ دەستەی سەرپەرشتیارانی پەیمانگای باڵای ژمێریاران و وردبینانی هەولێر کۆ دەبێتەوە. دەستەکە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پسپۆڕی یاریدەدەر دکتۆر وەسفی تاهیر و پسپۆڕی یاریدەدەر دکتۆر سیروان کەریم و پسپۆڕی یاریدەدەر دکتۆر وریا بوڕهان و مامۆستا ئازاد معروف وە دکتۆر لقمان . لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرا لە نێوان زانکۆی جیهان و پەیمانگای باڵای ژمێریاران و وردبینانی هەولێر بە مەبەستی کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆی جیهان لە بواری ژمێریاری لە ڕووی پیشەییەوە. بۆ ئەم مەبەستە بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی پروپۆزەڵ لەم بوارەوە
سەرۆکایەتی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان
زانکۆی جیهان – هەولێر
٢٣/٨/٢٠١٧