دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر .. جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ گروپی زانكۆكانی جیهان پیرۆز ده‌كات

19399968_1485771471446111_7631304716249601251_n

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، چه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ سه‌رۆك زانكۆكان و مامۆستایان و سه‌رۆك به‌شه‌ زانستییه‌كان و ته‌واوی كارمه‌ندانی زانستی به‌شه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی گروپی جیهان ( جیهان – هه‌ولێر ، لبنانی فه‌ره‌نسی ، جیهان – سلێمانی ، جیهان- دهۆك ) ده‌كات . ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ یه‌ ؛
به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆكانی گڕوپی جیهان
به‌رێزان سه‌رۆك به‌شه‌ زانستییه‌كانی زانكۆكان
به‌رێزان مامۆستایان .. كارمه‌ندانی زاستی .. فه‌رمانبه‌ران
قوتابییان و خوێندكارانی هێژا .
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ ی ئازیزو و خانه‌واده‌ به‌رێزه‌كانتان ده‌كه‌م و داواكارم له‌ خوای مه‌زن رۆژانێكی خۆشی و پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر ببه‌ن و له‌ خۆئاماده‌كردن دابین بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن و به‌گیانێكی به‌رزی زانستی ڕۆڵ و پێگه‌ی خۆمان له‌ گۆره‌پانه‌كه‌دا كاریگه‌ر بێ و وه‌ك ئه‌كادیمیایانی كوردستان پێشه‌نگ بین بۆ زانست و پێگه‌یاندن ، بۆ نیشتیمان و زیاتر بوژاندنه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان .
به‌رێزان ..
هیواو ئاواتمه‌ ئه‌م چه‌ژنه‌ و هه‌موو بۆنه‌كانی ئه‌مساڵ بكه‌ینه‌ جه‌ژنی جه‌ژنان ، جه‌زنی ریفراندۆم سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و ئاشتیانه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی دیمكراتییانه‌ دا، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌شیان به‌به‌ شداری هه‌موومان و بێ جیاوازی بیرورا دێته‌ دی و دلنیام گه‌له‌كه‌مان به‌م ئاواته‌ دێرینه‌ی شاد ده‌بێ و به‌ئاشتییانه‌ ده‌گاته‌ ئامانجه‌كانی خۆی .
جارێكی تر جه‌ژنتان پیرۆزو هه‌ر له‌ خۆشی دابن .
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان
هه‌ولێر ٢٤-٦–٢٠١٧