رۆژی ٢٣-٥-٢٠١٧٧زانكۆی جیهان – سلێمانی ، فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به چاودێری به‌رێز د. یه‌سف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بونی د. نه‌وزاد یه‌حیا سه‌عید باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه برد . له ڤیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین وتار خوێندرانه‌وه له‌وانه :
:- وتاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
:- وتاری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – سلێمانی د. عه‌بدولواحید عومه‌ر ( د. ئارام )
؛- وتاری یه‌كێتی خوێندكارانی كوردستان
؛- وتاری ناوه‌ندی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ و چه‌ندین وتاری دیكه .
باشان به‌شه زانستییه‌كان نمایشی چالاكییه‌كانی خۆیان كرد .
شایه‌نی باسه فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ له چاو ساڵانی دیكه پێشكه‌وتنی زیاتری به‌خۆوه بینیبوو ، چ له‌ڕووی ئاماده‌بوونه‌و چ له نمایشكردن و پێشكه‌شكردنی ئهكتیفهكانی به‌شه زانستییه‌كان .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان