دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر جه‌ژنی 119 ساڵه‌ له‌ ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆز ده‌كات .

 

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی 222ی نیسان ، ڕۆژی له‌دایك بوون و ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی ، ڕۆژنامه‌ی كوردستان له‌ 22/4/ 1898له‌ قاهیره‌ له‌ لایه‌ن میقداد میدحه‌ت به‌درخانه‌وه‌ . دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پیرۆزبایی له‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ڕۆژنامه‌نووسان و میدیا كارانی كوردستان ده‌كات .
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌رێز: سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان
به‌رێزان : ڕۆژنامه‌نووسان ، میدیاكارانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی یادی 119 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی ، كوردستان ١٨٩٨٨ – قاهیره‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌م و له‌ ڕێگای سه‌ندیكایه‌ به‌رێزه‌كه‌شتانه‌وه‌ ، جه‌ژنی 119 ساڵه‌ له‌ ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوادارم باری میدیای كوردستان هه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن دابێ .
به‌رێزان : میدیا له‌ دیگاو بینینی ئێمه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه‌ ، ئاوێنه‌ی بێگه‌ردی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریشه‌ ، به‌نده‌ به‌ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م و هزری مرۆڤ و داهێنان و ته‌كنه‌ڵۆژیا ، میدیای بنیاتنه‌ر كۆمه‌ڵگا بنیات ده‌نێ و پێشكه‌وتنه‌كان و پرسه‌ سه‌رده‌مییه‌كان ده‌گه‌ێنێته‌ ناوه‌نده‌كانی دونیا و ڕای گشتی دروست ده‌كات ، به‌ واتایه‌كی دیكه‌ ڕۆڵی میدیا شان به‌ شانه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆڵی سیاسه‌ت و ئابووری و دیبلۆماسیه‌ت .
هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری ئه‌رك و پیشه‌ی میدیامان كردووه‌ و 4 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا كه‌ به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێرمان كردووه‌ هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ بوو ، هه‌روا دامه‌زراندنی Tv ی و ڕادیۆی جیهانیش ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ ساڵی ئاینده‌ خوێندنی باڵا له‌و به‌شه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ، تا میدیا كاری ئه‌كادیمی و پرۆفیشنه‌ڵ پێشكه‌شی ناوه‌نده‌كه‌ بكه‌ین .بۆ ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ و زانكۆكانی كوردستان دا به‌گوێره‌ی ڕێنوماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌ هه‌وڵ و كۆشش و كارداده‌بین .
به‌رێزان رۆژنامه‌ نووسان و میدیاكارانی كوردستان
له‌م ئان وساته‌ی ئه‌مڕۆدا ، ئه‌ركی ئێوه‌ ، وێڕای پیشه‌ییه‌كه‌ ، ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشتان له‌ ئه‌ستۆدایه‌ ، له‌ ڕۆژانێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا نابێ درێغی بكه‌ین له‌ گه‌یاندنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌یی پرسه‌ چاره‌نووسازه‌كه‌مان ، كه‌ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌ به‌كه‌ناری ئارامی خۆی . له‌ م باره‌یه‌وه‌ دڵنیام په‌یامی ئێوه‌ كاریگه‌رتره‌ ، جوانتیش ده‌گاته‌ ناوه‌نده‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ .
دروود بۆگیانی پاكی ڕابه‌رانی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی میقداد مه‌دحه‌ت و بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییان ، حوزنی موكریانی و پیره‌مێردی نه‌مرم و ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانی شه‌هیدو خاوه‌ن قه‌ڵه‌م به‌برشتی ئه‌فرێنه‌رانی مانددونه‌ناسی بواری ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی .
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان

 

18057843_1424134864276439_1830302081219802723_n