دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی ئه‌ندازیاری و ئه‌ندازیاری گه‌یاندن و زانستی كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی هات ..

17457532_1397774016912524_4974337737225347659_n

 

٣٠-٣-٢٠١٧ دووه‌مین كۆنفرانسی نێو ده‌وڵه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر زانستی ئه‌ندازیاری گه‌یاندن و كۆمیوته‌ر به‌ دوا دانیشتنی به‌یانی له‌ كاتژمێر ١٠ی به‌یانی به‌ پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد و به‌ به‌خشینی میدالیای زانكۆو بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێنا .
له‌ دانیشنی به‌یانی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی بواری زانستی كۆمپیوته‌ر له‌لایه‌ن مامۆستایان و توێژه‌ران پێشكه‌شكران ، دواتر له‌رێوڕه‌سمێكی زانستی شایه‌سته‌ به‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وێرای سوپاس گوزاری بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسه‌كه‌ ، سوپاسی توێژه‌ران و مامۆستایانی به‌شدار بووی كۆنفرانسی كرد ، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی به‌شدارییان كردبوو ، هه‌روا ئاماده‌یی زانكۆی جیهانی پێشاندا بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی زانستی .
دواتر به‌خشینی مه‌دالیای زانكۆ و بڕوانامه‌ی رێزلێنان له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ، دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ دكتۆر نه‌جده‌ت شاكر ، دكتۆر سه‌باح سوبحی حیده‌ر ، هه‌روا دكتۆر محمد عه‌بدولباقی و مامۆستا محمد باجه‌لان ده‌ستی پێكردوو ، رێزی تایبه‌تیش له‌ كینۆ سپیكه‌رانی كۆنفراس نرا .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

17457543_1397774250245834_8276057130129531884_n 17499151_1397774256912500_514734896924092017_n 17523321_1397774130245846_7020518253667702808_n 17554211_1397774156912510_1102195623482157451_n 17626242_1397774050245854_5880999824887179414_n 17626489_1397773833579209_817367656879333499_n 17626597_1397773723579220_4242580796884229395_n 17629793_1397774276912498_1319637507312937654_n 17630097_1397773706912555_1661110674464198787_n 17630175_1397773790245880_5127288881234886117_n 17634328_1397773730245886_6622211074520519427_n 17634405_1397774160245843_1175915635925752550_n 17634438_1397773813579211_139858123408041406_n 17634584_1397773923579200_2763308112280497542_n 17634855_1397774273579165_498417362209155449_n