جارێكی دیكه‌ له‌ زانكۆی جیهان سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵ شیعری خوێنده‌وه‌

17457727_10154766041076886_291594065403163861_n

 

له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی حه‌فته‌ی ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، كه‌ ده‌سپێكی كردنه‌وه‌ی پێشانگای دووه‌می كتێبی زانكۆی جیهان بوو ، له‌ رۆژی سێیه‌م دا شاعیری دیاری كورد سه‌ركه‌وت ڕه‌سول كاتژمێر ١١؛٣٠ ی رۆژی ٢٨-٣-٢٠١٧ چه‌پكێك شیعری پاراوی خوێندوه‌ .
سه‌ره‌تای كۆڕه‌شیعرییه‌كه‌ د.محمد خدر مولود له‌ كورته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێك دا كه‌سایه‌تی شاعیرو سیماو تایبه‌تمه‌ندییه‌تی شیعره‌كانی شاعیری كه‌ ده‌نگی نه‌وه‌ی دووه‌می دوای گۆران و دوای په‌شێوه‌ شرۆڤه‌كرد .
پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌قێكی شیعریش له‌ نێو كۆنتاكی گیانی هه‌واداران و مۆسیقا ژه‌نینی هونه‌مه‌ندی لاو ئاری محمد و میوانی شیعره‌كانی سه‌ركه‌وت ڕه‌سوڵی شاعیر چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ دیوانه‌ شیعری پاییزه‌ یادی به‌ واژۆی خۆی له‌سه‌ر مێزی شاعیر كرده‌ دیاری خوێنه‌رانی .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

17553652_10154766041136886_1147255466130148950_n 17554230_10154766040946886_1875566431478337762_n