به‌رێزان ستافی تۆڕی میدیایی ڕووداو
بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی شه‌هید شیفا گه‌ردی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی شه‌هید بوونی خاتوو شیفا گه‌ردی رۆژنامه‌نووسی لێهاتووی ده‌زگای تۆڕی میدیایی ڕووداومان بیست ، كه‌له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش له‌موسڵ شه‌هید بوو .
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌واوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان له‌ئێوه‌و بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووسی شه‌هید خاتوو شیفا گه‌ردی ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ وێنه‌گری هاوپیشه‌ی یونس مسته‌فا ده‌خوازین .
به‌رێزان ..
شه‌هید بوونی ڕۆژنامه‌نووسی لێهاتوو خاتوو شیفا گه‌ردی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌وا ئاماده‌یی ڕۆژنامه‌نووسانی كورد‌و كه‌ناڵی میدیایی ڕووداو هه‌موو ئهوكهناڵانهی ڕۆژنامه‌نووسانییان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی داعش شه‌هید بوون ، وه‌ك ئاماده‌یی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان وایهوكاریگهری و ڕۆڵیان یه‌كتر ته‌واوكه‌ره بۆ پرۆسه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر دوژمانی كورد و كوردستان .
جارێكی دیكه‌ش پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و له‌تۆڕی میدیایی ڕووداو و بنه‌ماڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیی شه‌هید شیفا گه‌ردی و ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین .
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان