له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر نه‌خشه‌ ڕێگای: ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ دا پانێڵی دووه‌م به‌رێوه‌چوو

15219993_10154464029706886_5065465009675753971_n 15220201_10154464032406886_4696185901354912254_n

 

 

 

كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆری رۆژی ٤-١٢-٢٠١٦٦ له‌هۆڵی ڤی ئای پی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پانێڵی دووه‌می ( ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ دا)،
به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌زاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان به‌رێوه‌چوو .
سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر وتاری ده‌سیپێكی پانێڵی دووه‌می نه‌خشه‌رێگای كرده‌وه‌ و به‌كورتی له‌پرۆژه‌ی ( ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئێراق له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادییمیانه‌ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ دا) دواو پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ركۆبوونه‌وه‌ی رۆژی ٢٤-١١- و پانێڵی یه‌كه‌م له‌رۆژی ٢٧-١١-٢٠١٦ دا و چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌كه‌و بریار له‌سه‌ردانی بۆ ئاماده‌بوان ڕوونكرده‌وه‌ ، كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌دوای ته‌واو بوونی پانێڵه‌كان بۆردی بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێ و پرۆژه‌كه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیی یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ناوه‌نده‌كانی بریاری ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت .
دواتر دانیشتنی پانێڵ له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه‌ به‌م شّێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پێشكه‌شكرا :
– د. ئومه‌رنوره‌دینی پسپۆری بواری په‌ویوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، بابه‌تی جه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ دروستبوونی ده‌وله‌تی تازه‌دا .
– د. ماهیر ئه‌بدولواحید ئه‌زیز پسپۆری بواری كۆمه‌ڵناسی سیاسیی ، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین و جیهان بابه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌سه‌رده‌می گۆڕانكارییه‌كاندا
– م . ماردین ئیبراهیم ، نوێنه‌ری زانكۆی جیهان – سلێمانی پسپۆری بواری په‌یوه‌ندییه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ بابه‌تی هه‌ل ومه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان .
دوای ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كانی پانێڵه‌كه‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بابه‌ته‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌كراو وه‌ڵامی پێویستیش بۆ پرسیاره‌كان درانه‌وه‌ .
له‌م پانێڵه‌دا به‌رێزان پرۆفیسۆر سیروان بابان جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی زانكۆ و قوتابییان ئاماده‌بوون .
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌چه‌ند پانێڵێكی حه‌فتانه‌ و به‌بابه‌تی هه‌مه‌جۆرگه‌ڵاڵه‌ و ئاماده‌ده‌كرێت .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

15230677_10154464033781886_5281840076631113164_n 15230748_10154464033271886_3274411004290649501_n 15232137_10154464034211886_3863549792184205898_n 15241138_10154464030291886_4818829731685907474_n 15241252_10154464037001886_8881375884104406067_n 15241330_10154464039096886_4324863529886461856_n 15241916_10154464036061886_4548586441791207835_n 15253366_10154464034656886_4446167057419866076_n 15253599_10154464030231886_3243988168041038935_n 15259563_10154464034471886_4882202093904349071_o 15267707_10154464035176886_4823909039015219694_n 15268033_10154464031896886_1700587852193373950_n 15268036_10154464035461886_2427069951519657511_n 15285057_10154464030276886_2110834557326782576_n 15317749_10154464036121886_698666403930843401_n 15319105_10154464029396886_3177710680646139099_n 15327249_10154464031796886_4284272203145711944_n 15327280_10154464029446886_8309894083602687414_n 15327281_10154464030806886_1772946271205833698_n 15327444_10154464034006886_5831978810255206634_n 15327520_10154464033826886_8205251245264994996_n 15337467_10154464033101886_4119848598584532903_n 15337519_10154464035051886_2257374916205865556_n 15337663_10154464031961886_2850139992190230610_n 15350474_10154464036886886_8805477634387184636_n 15350658_10154464029736886_7311376941612023866_n 15355838_10154464029401886_3923265356267073034_n 15356566_10154464035621886_2425190779865267705_n 15356626_10154464039186886_1484645204314000206_n