…زانكۆی جیهان نه‌خشه‌ رێگای دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی كورستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ ڕاده‌گه‌يێنێ

15036503_10154441568696886_6643087055659625567_n

 

زانكۆی جیهان نه‌خشه‌ رێگای دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی كورستان له‌ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ ڕاده‌گه‌ێنی دوای نێوه‌رۆی رۆژی ٢٤-١١-٢٠١٦ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی ( ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌روانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌ و پێكه‌وه‌ ژیان ) ی سازكرد .ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆ جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر جێگری سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك پسپۆری زانكۆیی بواری یاسا و یاسای نێوده‌وله‌تی و دیبلۆماسی و میدیایی و مێژوو به‌رێوه‌چوو ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر پرۆژه‌كه‌ی خسته‌روو و له‌ بنه‌مانی بوونی ده‌وڵه‌تی بۆ كوردو كوردستان دواو ئه‌و فاكته‌رانه‌شی خسته‌ روو كه‌ وا له‌ دوای جه‌نگه‌ مه‌زنه‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تازه‌ دامه‌زراون هه‌ر له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئه‌مرۆ و نمونه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی كوردستان و بنه‌ ما ئابوورییه‌كان و بوونی په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسییه‌كانی ئێستای كوردستان و كه‌لتووری لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ ژیانی هاوبه‌شی گه‌لی كوردستانی خسته‌ ڕوو . له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تانی هاو په‌یمان بۆ له‌ ناو بردنی تیرۆروته‌یارو ئاماده‌یی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانی كوردستان وه‌ك هێزێكی نیزامی بۆ پاراستن و ئاینده‌یی پرسی گه‌لی كوردستان و دۆزه‌ ڕه‌وایه‌كه‌ی كه‌ چۆن ده‌بنه‌ بنه‌مای پته‌و بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی تازه‌ی كوردستان خسته‌ به‌ر باس و شرۆفه‌كردن ، تا له‌ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی دسته‌ی ( نه‌خشه‌رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ) كه‌ له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی بێت ده‌به‌سترێت ، بخرێته‌ به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌ تا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تۆكمه‌ پێشكه‌شی رای گشتی و ناوه‌نده‌كای بریاری ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ بكرێ. هه‌رهه‌مان رۆژ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و ئه‌كادیمیای زانكۆی جیهان پێشوازی له‌ شاندێكی ئه‌كادیمی وڵاتی یۆنان كرد و دوایی بیرو ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجام دانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ، شاندی میوان گه‌شتێكیان به‌ناو زانكۆی جیهان دا كرد . ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

15107403_10154441569311886_5525810590451106877_n 15129493_10154441568001886_3924407154771088290_o 15135966_10154441568386886_2274063713512135581_n 15156896_10154441567791886_2769077807918010695_o 15170767_10154441566266886_3959550468385180400_n 15181266_10154441567686886_5346090455444310159_n 15193474_10154441567936886_6275993954566335545_n 15193611_10154441568466886_5131227952889052898_n 15202757_10154441567016886_2362669178911976756_n 15203172_10154441568276886_3859687718001955384_n 15203295_10154441568971886_2204724768371601577_n 15203368_10154441567711886_8992726295871255999_n 15219372_10154441567446886_5985998166492464401_n 15219376_10154441567656886_1724465945901258428_n 15220081_10154441568676886_771544478926592384_n 15220244_10154441568826886_2990933901955204407_n 15230729_10154441566286886_8522997009221014107_n 15230804_10154441566231886_98980903062157289_n 15232113_10154441567276886_7748899146067996250_n