په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی زانستی له‌نیێوان زانكۆكانی ئه‌ڵمانی و زانكۆكانی جیهان و لبنانی فه‌ره‌نسی و ئیشق

dsc_5101

 

كاتژمێر ٩ی به‌یانی رۆژی ٥-١٠ -٢٠١٦ شاندێكی زانكۆكانی ئه‌ڵمانی به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی ئیشق دكتۆر ئه‌حمه‌د ئۆزتاش سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان هه‌ولێر- یان كردوو له‌لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر، دكتۆر محمه‌مه‌د سدیق خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، دكتۆر نه‌جده‌ت زه‌كی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان بۆكارو باری كارگیری و قوتابییان ، دكتۆر عومه‌ونوره‌دینی یارده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی بۆ كاروباری كارگێری وقوتابییان پێشوازییان لێكرا .
پاشان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌واندا ، سه‌ره‌تا یه‌كتر ناسین و باسكردن له‌ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌تاوتێكرا ، دواتر دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر كه‌مپه‌كانی زانكۆی جیهان و زانكۆی جیهان هه‌ولێر و زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی بۆ شاندی میوان شیكرده‌وه‌و توانای زانستی و به‌شه‌ئه‌كادیمیه‌كانی ڕونكرده‌وه‌ و نه‌خشه‌رێگای به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی بواره‌جیا جیاكانی پێشاندان ، كه‌سه‌ره‌تا خۆی له‌سازكردنی سمینارو كردنه‌وه‌ی خولی هاوبه‌شی زانستی و پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌ده‌بینێته‌وه‌، تا ببیته‌ده‌پسیێكی په‌وه‌ندیییه‌كان له‌نێوان زانكۆكانی ئه‌ڵمانی و زانكۆ تایبه‌تییه‌كانی گروپی كۆمپانییای جیهان و زانكۆی ئیشق .
پاشان ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆك زانكۆ و یاریده‌ده‌رانیان و نوێنه‌رانی زانكۆكانی ئه‌ڵمانی گفتۆگۆی چڕوپری نه‌خشه‌ڕێگای به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستییان كرد .
دوای كۆبوونه‌وه‌دكتۆر فوئاد مه‌ولوود شه‌ریف له‌گه‌ڵ شاندی زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا به‌شه زانستییه‌كانی زانكۆی جیهان –هه‌ولێریان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

 

 

dsc_5115 dsc_5127 dsc_5163 dsc_5170 dsc_5212 dsc_5227 dsc_5232 dsc_5235 dsc_5266 dsc_5270 dsc_5274 dsc_5279 dsc_5286 dsc_5289 dsc_5306