ئه‌مینداری یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی : په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان پته‌وتر ده‌كه‌ین

 

 

 

ئه‌مینداری یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی :
په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆی جیهان پته‌وتر ده‌كه‌ین

رۆژی ٢ی ئاب به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پێشوازی له‌به‌رێز پرۆفیسۆر سوڵتان ئه‌بو عه‌رابی ئه‌لعدوانی سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی گشتی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كرد .
له‌دیدارێكدا كه‌به‌رێزان پرۆفیسۆر دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر فوئاد مولود شه‌ریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، پرۆفیسۆر دكتۆر محه‌مه‌د خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی فه‌ره‌نسی – لبنانی ، پرۆفیسۆر سیروان بابان جیگری سه‌رۆكی ئه‌میناریه‌تی زانكۆكانی جیهان و جێگرانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێرو سه‌رۆكانی به‌شی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاماده‌بوون باس له‌په‌یوه‌ندی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكانی كوردستان و یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كراو بیروڕا ئاڵوگۆر كرا بۆ چۆنیه‌تی زیاتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌پێناو په‌ره‌پێدانی زیاتری ئاستی زانستی و ناساندنی زانكۆكانی كوردستان له‌نیوه‌نده‌كانی زانكۆكانی دونیادا . پاشان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان زانكۆكانی جیهان و یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كرا له‌ڕووی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌وه‌:
یه‌كه‌م : – پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی .
دووه‌م :- كردنه‌وه‌ی وۆرك شۆپ به‌ڕێگای یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و پێشكه‌شكردنی پرۆپۆزه‌ڵ به‌مه‌به‌ستی زیاتر ناساندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دانیێنانی زانكۆكانی ولاتانی ئه‌وروپی به‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ئه‌كادیمییه‌كانی .
سێیه‌م :- به‌شداری كردنی زانكۆی جیهان له‌كۆنگره‌زانستییه‌كانی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی ئه‌وان له‌پێناو په‌ره‌پێدان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاستی ئه‌كادیمی خوێندن به‌كوالتی زانستی ستانداری تازه‌ی زانكۆیی .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ساڵی ٢٠١١وه‌ ئه‌ندامه‌له‌یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و به‌شداری له‌چه‌ندین كۆنگره‌و كۆبونه‌وه‌ی فره‌وانی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كردووه‌، له‌ئێستاوه‌ش میوانداری كراوه‌بۆكۆنگره‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و چینی كه‌بریاره‌له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك دا له‌ولاتی مالیزیا دا ببه‌سترێ .

راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
٢-٨-٢٠١٦ هه‌ولێر

 
 
 

 

 

13882497_1166342596722335_3333113630675892082_n 13895344_1166342643388997_5903762156139882116_n 13900240_1166342426722352_5323990027535235707_n 13900271_1166342563389005_7447513901255927114_n