به‌شداریكردنی به‌رێز (د. نوزاد یحیا باجگر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان و به‌رێز (د.فۆاد مولود شریف) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان له‌ یادى چلەى کۆچى دوایى گەورە زاناى کورد و جیهانى ئیسلامى د.مستەفا زەڵمى

13754590_10154140173236886_1712689790703162375_n

 

 

 

به‌شداریكردنی به‌رێز (د. نوزاد یحیا باجگر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان و به‌رێز (د.فۆاد مولود شریف) سه‌رۆكی زانكۆی جیهان له‌ یادى چلەى کۆچى دوایى گەورە زاناى کورد و جیهانى ئیسلامى د.مستەفا زەڵمى مەراسیمەکە بەئامادەبونى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، وەزیرەکان و پاڕلەمانتاران و سەرۆکى زانکۆکان و مامۆستایان و ئەکادیمیەکانى هەرێمى کوردستان و کەسایەتى و حزب و لایەنە سیاسیەکان پێنچ شەممە، ڕێکەوتى (١٤/٧/٢٠١٦)، سەعات (١٠:٠٠) لە هۆڵى سەعد عەبدوڵلا بەڕێوەچوو
پ.د.مستەفا زەڵمى لە ساڵى (1924) لە گوندى زەڵم لە ناوچەى هەورامان لە دایک بوە. لە ساڵى (1946)دا خوێندنى زانستى ئیسلامى تەواو کردوە، لە ساڵى (1965)یش بڕوانامەى بەکالۆریۆسى لە بوارى یاسادا لە زانکۆى بەغداد بەدەست هێناوە، بڕوانامەى ماستەرى لە (شەریعەى ئیسلامى ) و (فقە بەراوردکارى) لە زانکۆى بەغداد و لە زانکۆى قاهیرە بەدەست هێناوە، لەساڵى (1975)دا دکتۆراى لە (فقە بەراورد) لە زانکۆى ئەزهەر لە میسر بەدەست هێناوەتەوە.
لە ژیانى ئەکادیمى و زانستیدا ، نزیکەى 70 کتێبى نووسیوە. و سەرپەرشتى دەیان نامەى ماستەر و تێزى دکتۆراى کردوە.

 

 

 

AwardsHonoraryDoctorate_1_6