له‌زانكۆی جیهان.. خولی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانسته‌كان و ماتماتیك به‌زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان ده‌ستی پێ كرد

13770294_10154147648296886_8714694448543522386_n (1)

 

 

له‌زانكۆی جیهان.. خولی
وتنه‌وه‌ی وانه‌ی زانسته‌كان و ماتماتیك به‌زمانی
ئینگلیزی بۆ مامۆستایان ده‌ستی پێ كرد

رۆژی ٢٥-٧-٢٠١٦ شاندێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی به‌رێوه‌به‌ری گشتی خوێندنی به‌رایی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وشیار حه‌مه‌د حاجی به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی نائاسایی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، به‌یاوه‌ری مامۆستایان نزار عه‌بدوڵره‌زاق و نه‌وزاد ته‌ڵعه‌ت و د. مه‌هسا له‌زانكۆی جیهان خولی چواره‌می وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ماتماتیك و زانسته‌كان –یان بۆ پۆلی یه‌كی به‌رایی به‌سه‌ركرده‌وه‌.
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی بایه‌خی ئه‌م جۆره‌خولانه‌ی بۆ مامۆستایانی به‌شدار بوو باسكرد و له‌گرنگی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان دواو و وتنه‌وه‌ی وانه‌كان به‌م زمانه‌و به‌شێوازی سه‌رده‌میانه‌بۆ قوتابییان به‌پێویستی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی دانا كه‌له‌ئاینده‌دا بۆقوتابییان ده‌بێته‌ئاساكاری فیربوونی زمانی ئینگلیزی . هه‌روا باسی له‌هاریكاری نێوان زانكۆی جیهان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌كرد له‌بوونی ئه‌زمونی پێشتری ئه‌م جۆره‌خولانه‌.
شایه‌نی باسه‌له‌م خوله‌دا زیاتر له‌١٢٠ مامۆستای وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدارن و ، پێشتر ئه‌كادیمییه‌ی زانكۆی جیهان له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر سێ خولی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌كردۆته‌وه‌. و ئه‌م خوله‌ش له‌١٦-٨-٢٠١٦ دا ١٢٠ مامۆستا ئاماده‌ی وتنه‌وه‌ی وانه‌كانی ماتماتیك و زانسته‌كان به‌زمانی ئینگلیزی ده‌كات .
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٥-٧-٢٠١٦

cihan university's photo.

 

 

 

 

13776011_10154147648376886_2213647658073438579_n 13620712_10154147648466886_7559496831378961560_n