زانكوى جیهان -هه‌ولیر شاندیكی بالای شاندكرد بۆ لاتانی ئه‌ورپا …

13439105_10154089218336886_6727421971372397344_n

 

 

زانكوى جیهان -هه‌ولیر شاندیكی بالای شاندكرد بۆ لاتانی ئه‌ورپا كه‌ پیكهاتبوون له‌ به‌ریز پ.ی.د. صباح صبحی حیدر یاریده‌ده‌رى سه‌روكى زانكو بو كاروبارى كارگیرى و قوتابیان و به‌ریز ماموستا ئومید ابراهیم حسین سه‌روك به‌شى دارایى وبانكییه‌كان
بۆ پته‌وه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان وئالوگۆركردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌كادیمی هاوبه‌ش له‌گه‌ل زانكوكانى ولاتانى یه‌كیتى ئه‌وروپا.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرو دووشه‌ممه‌ ریكه‌وتى 27/ 6 /2016 له‌ بروكسل ئه‌م چالاكییانه‌یان ئه‌نجامدا:
١- كوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل ریكخراوى Centre dansaert وباسى چالاكییه‌كانى زانكوى جیهانیان كرد وچونیه‌تى هاوكارى كردنى ده‌رچوان بو دوزینه‌وه‌ى هه‌لى كار.
٢- كوبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل وه‌زیرى بازرگانى ده‌ره‌وه‌ى بلجیكا و ناساندنى زانكوى جیهان ویاره‌مه‌تیدانى بو دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل زانكوكانى بروكسل.
٣- سه‌ردانى نوینه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌ریمى كوردستان له‌ بلجیكا وباسكردن له‌ پروگرامى داهاتووى زانكو وئامانجه‌كانى بو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان

 

 

 

13466501_10154089218071886_1680428879132685741_n 13494856_10154089218146886_1534782168960917201_n 13537677_10154089218216886_5828279390305275063_n