هامه‌هه‌نگی له‌نێوان زانكۆی جیهان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاڵتێس

 

13339507_10154047845506886_6826343745158460557_n

 

پاش نیوه‌رۆی رۆژی٩-٦-٢٠١٦ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری به‌ریتانی به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو سودێكتا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر د. فوئاد مولود شه‌ریف و د. عیماد ره‌فعه‌ت سه‌رۆكی به‌شی وه‌رگێران پێشوازیان لێكرا ، له‌دیدارێكدا باس له‌ هاریكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان زانكۆو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناقیكردنه‌وه‌كانی ئاڵتێس و له‌چونیه‌تی كردنه‌وه‌ی خول و راهێنانی هاوبه‌ش بۆ مامۆستایان كرا. جێی باسه‌ به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ئاماده‌ی لایه‌نێكی دیداره‌كه‌بوو ، ئاماده‌ی ته‌واوی زانكۆی جیهانی بۆ هاریكاری هاوبه‌ش و سازدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئاڵتێس له‌زانكۆی جیهان خسته‌ ڕوو ، پاشان له‌گه‌ڵ شاندی مێوان هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ .
راگه‌یاندنی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر

 

 

13407102_10154047845576886_3318557296613049858_n