د.نەوزاد یەحیا باجگر – مامۆستا ئەڵێ

مامۆستا ئەڵێ
من هەتیمێکی دەربەدەری بزری ئەنفالەکانم
ئێستا بوومە … نەوزاد
من زیندانی برینی هەناسەی ژەهری هەڵەبجەم
ئێستا بوومە … ئازاد
من لاوازێکی بەخێوکراوی دڕندەکانم
ئێستا بوومە … شێرزاد
من کوردستانێکی بە بێ ناو بووم
ئێستا بوومە … ئادەمیزاد
چونکە پێشمەرگەم
وە لە زگی دایکمەوە فێر بووم
د.نەوزاد یەحیا باجگر12074614_996510833705513_7601473211548051371_n
. 28/2/2015