د.نەوزاد یحیی باجگر سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەس و کارو هاوڕێییانی مامۆستای کۆچ کردوو پرۆفیسۆر (عزالدین مصطفى رسول) دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی..
بە ناوی خودای بەخشندەو میهرەبان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای کۆچ کردوو زانا و ئەدیب و بیرمەندی گەورەی کورد پرۆفیسۆر (عزالدین مصطفى رسول) مان پێ گەیشت، لێرەوە بە ناوی خۆم و گشت ئەندامانی دەستەی ئەمینداریەتی زانکۆکانی جیهان، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەس و کارو هاوڕێییانی مامۆستای کۆچ کردوو پرۆفیسۆر (عزالدین مصطفى رسول) دەکەین. لە خودای گەورە داواکارین جێگای کۆچ کردوو بەهەشتی پان و بەرین بێت و دڵنەوایی و سەبوریش ببەخشێت بە کەس و کار و هاوڕێیانی.
د. نەوزاد یحیی باجگر
سەرۆکی دەستەی ئەمیندارێتی زانکۆکانی جیهان
