دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر : به‌ به‌ڵێ ، به‌ ئاشتی و دیموكراتی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داده‌مه‌زرێنین

 

كاتژمێر 12ی ئه‌مڕۆ 25-9-2017 دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ، سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، خۆی و ئه‌ندامانی به‌رێزی خانه‌واده‌كه‌ی ، له‌ بنكه‌یه‌كی گه‌ره‌گی ئازادی شاری هه‌ولێر به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان كردو به‌ده‌نگی به‌ڵێ ، ده‌نگیان خسته‌ پاڵ ده‌نگی سه‌ربه‌خۆخوازانی بنیاتنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراتییانه‌ی كوردستان .
دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا جگر بۆ كه‌ناڵه‌كانی میدیای جیهان ، جیهان TV و رادیۆی جیهان و جیهان پرێس لێدوانی داو له‌ پرێس كۆنفراسێك دا گوتی :
:- ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویه‌ ، جه‌ژنی نیشتیمانی و كوردستانیان و مرۆڤدۆستان و دیموكراتخوازانه‌ . سوپاس بۆ خوای مه‌زن به‌سه‌ركه‌وتووی و بێ كێشه‌و گرفت گه‌له‌كه‌مان گه‌یشته‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگ دان و به‌ ئازادی و ئاشتییانه‌ ده‌نگی خۆی داو بۆ ئاینده‌ش ده‌وڵه‌تێك داده‌مه‌زرێنین ، ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ی هه‌موو پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان بێ و بۆ دراوسێكانیش ده‌بینه‌ مایه‌ی سه‌قامگیری ئاشتی و نه‌هێشتنی تیرۆرو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانمان و بوژانه‌وه‌ی زیاتری باری ئابووری خۆمان و ناوچه‌كه‌ش .
ده‌رباره‌ی قۆناغی دوای ریفراندۆم وسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌نگ دان ، به‌رێزیان گوتی :
:- شه‌مه‌ندنه‌فه‌ری پرۆسه‌كه‌ كه‌سی به‌جێ نه‌ هێشت ، ده‌بێ هه‌موو كار بكه‌ین ده‌وڵه‌تێك بنیات بنێین له‌ ئاست خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایكان و قاره‌مانیه‌تی پێشمه‌رگه‌ دابێ و بۆ ناوچه‌كه‌ نمونه‌ی ده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی فیدرالی دیموكراتی بێ ، مافی هاوڵاتییان و ته‌واوی پێكهاته و لایه‌نه‌كانی تێدا پارێزراوبێت ، كار و به‌رهه‌م ، داهێنان و به‌خشش بۆ خۆمان و ناوچه‌كه‌ پێوه‌ر بێت ..
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

 

 

22007942_1575018855854705_3612132832448235916_n 22049792_1575018915854699_4716463073253990826_n