كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ ٢٤-٩-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یهحیاباجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پێشوازی له به‌رپرسی رێكخستنی به‌رنامه‌ی عه‌ره‌بی تایبه‌ت به‌كوردستان له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی TVی یه عه‌ره‌بییه‌كان و به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزێۆنی الان – ئه‌بوزه‌بی نووسینگه‌ی هه‌ولێر كرد‌و له دید…ارێكدا به‌رێزیان باسی له بایه‌خی میدیا‌و ڕۆڵی كه‌ناڵی ئاسمانی له وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی كرد ، به‌تایبه‌تیش له‌م ئان و ساته‌دا كه گه‌لی كوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی نیشتیمانی چاره‌نووس سازدایه ، دواتر به‌رپرسی رێكخه‌ری به‌رنامه‌كان و به‌رپرسی به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵی الان له هه‌ولێر سوپاسی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگری كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاریكارییانه‌ی زانكۆی جیهان كه بۆ ستافی كه‌ناڵه‌كه ره‌خساندویه‌تی و دیاری و رێزی كه‌ناڵه‌كه‌ی پێشه‌كه‌ش كرد . له‌م دیداره‌دا د. سه‌باح سوبحی حیدر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و د. نادر نانه‌كه‌لی راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و د. محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن ، ئاماده‌بوون ، پاشان د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ئاماده‌ی لایه‌نێكی دیداره‌كه بوو، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر دوپاتی هاریكاری به‌شی راگه‌یاندن و ته‌له‌فزێۆنی جیهانی كردووه بۆ بۆ رێخه‌ری به‌رنامه‌كان و له‌پێناو گه‌یاندنی پرسی كوردستان و باری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و زانستی و ئه‌كادیمی له كوردستان دا به بینه‌رانی جیهانی عه‌ره‌بی دا، و له به‌رامبه‌ر رێزلێنانی كه‌ناڵه‌كه‌ش به‌رێزیان میدالیای زانكۆی جیهانی به‌خشییه به‌رێز رێكخه‌ری به‌رنامه‌كان كاك شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا .
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان