كاتژمێر ١١:٣٠ی رۆژی چوارشه‌ممه ، ٢٠-٩-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی له بایه‌خی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كرد .
سه‌ره‌تای دیداره‌كه دكتۆر محمد خ…در مه‌ولود سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن ، باسی له پێشه‌نگی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرد بۆ پرسی ریفراندۆم و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دواتر دیداره‌كه‌ی به‌رێوه‌برد كاتژمێر ١١:٣٠ی رۆژی چوارشه‌ممه ، ٢٠-٩-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی له بایه‌خی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كرد .
سه‌ره‌تای دیداره‌كه دكتۆر محمد خدر مه‌ولود سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن ، باسی له پێشه‌نگی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرد بۆ پرسی ریفراندۆم و چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دواتر دیداره‌كه‌ی به‌رێوه‌برد
سه‌ره‌تا د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له بایه‌خی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ووڵاتان و گه‌لانی دونیایێ دوا ، سه‌روه‌ری ووڵاتان و یاسای پاراستنی به‌هاكانی مرۆڤی له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دا روونكردوه . دواتر له ڕۆڵی زانكۆی جیهان دواوه كه چۆن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بایه‌خی به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان دا به به‌ستنی پانێڵ و پاشان گۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییه‌وه له ٢٨-٨ دا ، دواترهانی مامۆستایان و قوتابییان و ته‌واوی كارمه‌ندان دا به‌شداری پرۆسه‌ی ریفراندۆم بكه‌ن و به‌ده‌نگی به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی ببنه پێشه‌نگی نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان .
دواتر د.سه‌باح سه‌بحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ تیشكی خسته چۆنیه‌تی به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵمه‌ته نیشتیمانییه و ئاماده‌كارییه‌كانی زانكۆی بۆ ئاماده‌بوان باسكرد ، له وته‌یه‌كی كورتیش دا د. پشتیوان عه‌لی سه‌رۆكی به‌شی یاسا له‌رووی یاسای نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی خسته به‌ر باس و به‌شداری كردن له پرۆسه‌كه دا به ده‌نگی به‌ڵێ و بایه‌خه‌كه‌ی باسكرد.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ، زانكۆی جیهان -هه‌ولێر له م پرسه نیشتیمانییه دا. به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌ستنی پانێڵ و له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠١٦ تا كۆنگره فره‌وانه ناوداره ئه‌كادیمییه‌كه‌ی له رۆژی ٢٨-٨ دا ، نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له روانگه‌ی زانسته‌كانی سیاسیی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، پێشه‌نگی
نواندووه .