دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان
.له‌روانگه‌ی یاسایی و ئه‌كادیمی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییه‌وه تاوتوێ ده‌كات
كاتژمێر ٣ ی پاش نیوهرۆری رۆژی ٢١-٨-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ، ئه‌ورۆژه‌ی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری كۆنگره سازكردهوه
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ، د.محمد عبدوالباقی به‌رپرسی توێژینه‌وه ، د. محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی راگه‌یاندن ، كاروان حیدر به‌رێوه‌به‌ری رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی جیهان ئاماده‌بوون ،
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر تاوتوێی ته‌واوی كاره‌كانی لیژنه‌ی كۆنگره‌ی كرد و پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌خشه رێگا‌و هه‌ڵمه‌تی زانكۆی جیهانی بۆ (به‌ڵێ ) بۆ ریفراندۆم دارشت و كه خۆی له چه‌ندین چالاكی هه‌مه‌جۆری رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌بینێته‌وه وبابه‌ته‌كانی رۆژی ٢٨-٨-٢٠١٧ ی كۆنگره فرهوانهكشی تاوتوێ كرد تا به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌بچێت و پانێله‌كان به جوانترین شێوه پێشكهشبكرێن
هه‌ولێر ٢١-٨-٢٠١٧