له‌ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر د.كه‌مال كه‌ركوكی پانێڵی ریفڕاندۆم پێویستی نیشتیمانی سازكرد

20376195_10155123758926886_896993253263907089_n

 

 

له‌زنجیره‌ پانێڵه‌كانی : نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی یاسایی و ئه‌كادییمی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا . كاتژمێر ١١ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٣١-٧-٢٠١٧ دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی پانێڵی (ریفڕاندۆم پێویستییه‌كی نیشتیمانییه‌ ) ی پێشكه‌شكرد .
سه‌ره‌تای پانێڵ دكتۆر نه‌وزادیه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تێیدا له‌گرنگی به‌ستنی پانێڵه‌كانی زانكۆی جیهان دوا كه‌ له‌ مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٦ وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و وه‌ك هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ پشتیوانیكردن له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم ، پاشان بایه‌خی به‌ستنی گۆنگره‌ی نیشتیمانی ئه‌كادیمییانی كوردستانی ڕوونكرده‌وه‌ كه‌له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا زانكۆی جیهان له‌هه‌ولێری پایته‌خت له‌سه‌ر ئاستێكی باڵادا ده‌یبه‌ستێ .
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وته‌ی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری خوێنده‌وه‌ و پانێڵێست د.كه‌مالی پێشكه‌شكرد .
پانێڵێست د.كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رپرسی میحوه‌ری باشوری شاری كه‌ركوك له‌ بابه‌ته‌كه‌ی داكه‌ خۆی له‌ چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك دا ده‌بینییه‌وه‌ خسته‌ ڕوو ، وه‌ك :
-: ڕیفڕاندۆم له‌ ڕوانگه‌ی یاسایی و ده‌ستووری عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تی و پێویستی نیشتیمانی پێكهاته‌كانی كوردستان به‌ژیانی دیموكراسییانه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی كوردستان دا .
-: شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و تێكشكاندنیان ، ئاینده‌ی پرسی كوردستان له‌ دوای داعش ،.
-: پێشێلكردنی ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ، برینی بودجه‌ و مووچه‌ ، دابین نه‌كردنی پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ڕێگری له‌ گه‌یشتنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ووڵاتانی هاوپه‌یمان له‌شه‌ری داعش دا .
-: ماف و ئه‌ركه‌كانی هاووڵاتی بۆ به‌ ده‌وڵه‌ت بوون ، له‌ دوای ریفراندۆم دا و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی هه‌نوكه‌یی په‌یوه‌ست به‌ پرسی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
پاش ته‌واو بوونی بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جۆراوجۆری ڕاشكاوانه‌ی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا و پانێلێست د.كه‌مال كه‌ركوركی له‌ وه‌ڵامه‌كانیش دا چه‌ندین لایه‌نی ده‌ستووری و یاسایی و پێویستی پرسه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌ .
جێی باسه‌ ئه‌م پانێڵه‌ ، پڕ گفتوگۆترین و درێژترین پانێڵه‌كانی زانكۆی جیهان بوو ، و ژماره‌یه‌كی زۆری ئاماده‌بوانیش له‌ شاری كه‌ركوك و سلێمانییه‌وه‌ ئاماده‌ی بوون ، سه‌رباری به‌رپرسانی حكومی و لایه‌نه‌ سیاسی و ناوه‌نده‌كانی میدیاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و قونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌ شاری هه‌ولێر و په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌كادیمییانی زانكۆكان و قوتابیان و ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٣١-٧-٢٠١٧

 

20376206_10155123758091886_915777336096461161_n 20429653_10155123757686886_7427816979872695296_n 20376106_10155123757036886_3368518131145032783_n 20375960_10155123753626886_3139693949989665841_n 20429712_10155123756986886_5634683545747389348_n (1) 20429712_10155123756986886_5634683545747389348_n 20429758_10155123752956886_8150327710575031318_n 20429724_10155123754171886_7056556323392593482_n 20429821_10155123756206886_8795283469688109804_n 20429721_10155123755251886_8275721691772185478_n 20429861_10155123756391886_1404578500186311976_n 20429744_10155123752946886_7242697339351873192_n 20429868_10155123759221886_4318483592912041637_n 20429729_10155123754826886_8430396373619345931_n 20429905_10155123756576886_2923124823621822422_n 20430014_10155123754916886_5452118466467842171_n 20429753_10155123760236886_1354943771346251477_n 20430088_10155123754036886_2476181647350907165_n 20431409_10155123756946886_8579793634269317078_n 20431437_10155123761426886_7171993374483102786_n 20431204_10155123755501886_8946934840893414086_n 20431273_10155123759726886_6097505089479589086_n 20431528_10155123755811886_7607125670117528355_n 20431565_10155123754906886_3722479400211920009_n 20431305_10155123759106886_1984894855320834803_n 20431363_10155123760836886_2830044430109676850_n 20431567_10155123756096886_2337530188952345370_n 20431573_10155123752791886_7022674388774139773_n 20431372_10155123754391886_7476171937269753462_n 20431650_10155123758131886_3755143943667678964_n 20431651_10155123753176886_3836447685327197753_n 20431651_10155123760886886_1406982678806148225_n 20431678_10155123759826886_7091964590232321432_n 20476086_10155123755836886_1981552174925143353_n 20476192_10155123760546886_9130801835336188708_n 20476308_10155123761021886_6250765759778402225_n 20479512_10155123762531886_2545400307273128879_n 20476434_10155123755876886_861504390571938182_n 20476194_10155123752786886_8843855900469364431_n 20476428_10155123756361886_8761795138452291048_n 20525573_10155123753281886_946289932336933253_n 20525568_10155123753181886_1916456052154137460_n 20525673_10155123754486886_9084331909577596840_n 20525915_10155123754351886_7259612691088921327_n 20526013_10155123754601886_3637086743985822800_n 20525350_10155123763131886_5926552506276444521_n 20525287_10155123754756886_2355277551992950545_n 20479971_10155123760436886_2880582819122240369_n 20526266_10155123760026886_2345470038647448678_n 20597280_10155123753996886_7382746533539755760_n 20597327_10155123753511886_4519697788656986041_n 20604396_10155123759041886_3322887844164841850_n