به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گروپی زانكۆكانی جیهان ، جیهان – هه‌ولێر ، فه‌ره‌نسی لبنانی ، جیهان- سلێمانی ، جیهان- دهۆك كۆبونه‌وه‌ی گشتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكان له كاتژمێر ١ ی دوای نێوه‌رۆی رۆژی ١٩-٧-٢٠١٧ سازكرد .
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه دكتۆر نه‌وزاد یهحیاباجگر به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌روو ، پاشان گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌باره‌وه‌كرا . بابهتهكانیكۆبوونهوهكهش بریتیی بوون له‌م بڕگانه :
– دانپیانی زاستی و به‌خشینی متمانه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق ، به خوێندنی زانستی زانكۆكانی جیهان ، جیهان – هه‌ولێر ، جیهان – سلێمانی ، جیهان – دهۆك و پێشكه‌شكردنی سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان بۆ به‌رێزان وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و جێگری وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خوێندنی ئه‌هلی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق .
– خشته‌ی كاری به‌رده‌وامی ساڵانه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٧- ٢٠١٨ .
– هاندانی هه‌ڵگرانی بهكهلۆریۆس بۆ هێناوه‌ی بروانامه‌ی ماسته‌ر و هاندانی مامۆستایانی خاوه‌ن ماسته‌ر بۆ هێنانه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرا ، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی به‌رده‌وامی زانكۆكانی جیهان و پێداویستی به‌شه زانستییه‌كانی ، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، جا خوێندنه‌كه له ناوه‌وه‌ی عێراق بێ یا له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق .
– دابینكردنی پێداویستی به‌شه زانستییه‌كان به‌مامۆستایان و ووانهبێژان .
– ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌مه‌جۆرو ریكلامكردن به‌مه‌به‌ستی راكێشانی قوتابییانی ئاماده‌یی بۆ به‌شه زانستییه‌كانی گروپی زانكۆكانی جیهان ، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨ .
– بایه‌خدان به به‌رنامه‌ی نور بۆ رانكینگ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خی پێده‌درێت .
– ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی تازه‌ی زانستی ، رێگا پێدراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی .
– چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ش .
جێی باسه له‌م كۆبوونه‌وه گشتییه‌دا ئه‌م به‌رێزانه ئاماده‌بوون :
د.نه‌وزاد یه‌حیا سه‌عید سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی ، به‌رێز ته‌ڵعه‌ت یه‌حیا سه‌عید ئه‌ندام ، د. وریا عومه‌ر ئه‌مین ئه‌ندام ، خاتوو ناز نه‌وزاد یه‌حیا ئه‌ندام ، د. فوئاد مولودشریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، د. واحید عومه‌ر سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – سلێمانی ، د. نادر نانه‌كه‌لی راوێژكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی ، د. عومه‌ر نوره‌دینی یاریدهدهروسهرۆك و نوێنه‌ری د.محمد سدیق خۆشناو سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فه‌ره‌نسی ، د. زێره‌ڤان موحسین نوێنه‌ری د. سعید ئیسماعیل سلێڤانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – دهۆك .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٠-٧-٢٠١٧