د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر چه‌ند پرسه‌ نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی : بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا حسن فهمی حسن مامۆستا له‌به‌شی دیزاین و بنه‌ماڵه‌ی محمد عونی رشید به‌رێوه‌به‌ری لقی بانكی جیهان ده‌كات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی پ . د.فهمی حسن محمد ئه‌مین ده‌كات

 

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. فهمی حسن محمد ئه‌مین ، د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌رێز : مامۆستا حسن فهمی حسن له‌ به‌شی دیزاین
هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌رێزتان ( پ . د. فهمی حسن محمد ئه‌مین ) م پێگه‌یشت . له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مباری كردم ، داواكارم له‌ خوای مه‌زن ئه‌وه‌ دواناخۆشیتان بێ و سه‌برو ته‌حه‌ملتان پێ ببه‌خشێ و كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات .
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشێم بۆ ئێوه‌ی به‌رێزو بنه‌ماڵه‌كه‌تان وبۆ مامۆستایانیش (هونه‌ر محمد حسین و علی محمد حسین ) له‌به‌شی وه‌رگێران و بایۆلۆجی .
ان الله‌ وان الیه راجعون .
د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان
هه‌ولێر ١٠-٧-٢٠١٧
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی محمد عه‌ونی ره‌شید ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باپیری به‌رێز محمد عونی ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری لقی بانكی جیهان – له‌ زانكۆی جیهان هه‌ولێر ، د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماله‌كه‌یان ده‌كات . ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
به‌رێز بنه‌ماڵه‌ی محمدعونی رشید
هه‌واڵی كۆچی دوایی باپیری به‌رێزتانم پێگه‌یشت ، له‌ ناخه‌وه‌ خه‌مباری كردم . داواكارم له‌خوای مه‌زن كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بوریش به‌ ئێوه‌ی به‌رێزو بنه‌ماڵه‌كه‌تان ببه‌خشێ و ئه‌وه‌ دواناخۆشیتان بێ .
ان الله‌ وان الیه راجعون .
د.نه‌وزاد یه‌حیاباجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان
هه‌ولێر – ١٠-٧-٢٠١٧

 

 

19399470_1487607331262525_5261744867364222439_n