به‌بۆنه‌ی به‌خشینی متمانه‌ی فه‌رمی به‌خوێندنی زانستی زانكۆكانی جیهان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق به‌نوسراوی ژماره ( ت هه ك ٤٦٣٢ ) له رۆژی ٦-٧-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكان و مامۆستا‌و و قوتابییان و خوێندكارانی ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییهكهیه :
بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی جیهان – هه‌ولێر ، جیهان – سلێمانی ، جیهان – دهۆك
سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كان .. مامۆستایان
قوتابیان و خوێندكاران
به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی متمانه‌ی فه‌رمی زانستی بۆ زانكۆكانی جیهان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق و دانپێنانی فه‌رمی وه‌زاره‌ت به به‌فرمانی وه‌زاری ژماره ( ت هه ك ٤٦٣٢ ) له ٦-٧-٢٠١٧ پیرۆزبایی گه‌رم له خۆمان و له قوتابیانی خوێشهویستی زانكۆكانمان ده‌كه‌م و هیوادارم هه‌میشه ئاوا جێگای متمانه‌ی زانستی بن و ببن به هانده‌ری سه‌ره‌كی بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی له هه‌رێمی كوردستاندا ، تا وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی هه‌ر له پڕشنگدان و دره‌وشانه‌وه دابێ .
به‌رێزان ..
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ، وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتنێكی زانستی گه‌وره و مه‌زنه بۆ گروپی زانكۆكانی جیهان كه ساڵانێكه خه‌باتی زانستی بۆ ده‌كات ، له هه‌مانكاتدا سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنیشه بۆ كاروانی زانستی له كوردستان دا به‌تایبه‌تیش كاروانی زانستی خوێندنی ئه‌هلی ، كه زانكۆی جیهان له‌م باره‌یه‌وه له كوردستاندا پێشه‌نگ و ڕابه‌ره .
به‌م بۆنه‌یه‌وه داواكارم له به‌رێزتان بایه‌خی زیاتر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له كوردستان بده‌ن و به‌نوێترین زانست وزانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م قوتابی و خوێنكارانمان پێڕابگهێنن و بۆ نیشتیمانه‌كه‌مان ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی باری ئابووریمان بن و هه‌میشه دروشمی سه‌ره‌كیمان و به‌رنامه‌ی زانستی كارمان ( زانكۆ جیهان .. كوردستان ئاوه‌دان ) بێ .
براتان
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان
هه‌ولێر ٦-٧-٢٠١٧
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
به‌بۆنه‌ی به‌خشینی متمانه‌ی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه
پیرۆزبایی له زانكۆكانی جیهان و قوتابیان و خوێدنكارانی ده‌كات