كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌رۆی رۆژی ٤-٧-٢٠١٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، پێشوازی له نوێنه‌ری ڕێكخراوی ئایكاف ( سندوقی ڕێكخراوی حكومی نێوده‌وله‌تی بۆ په‌ره‌پێدانی خوێندن – سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رێز جه‌مال جاسم محمد به‌رێوه‌به‌ری رێكخراو و ئه‌ندامیه‌تی شێخ محمد ئه‌مین عه‌بدولكه‌ریم كرد .
له دانیشتنێكدا كه به‌رێزان د.فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و كارگێڕی و د. محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن ئاماده‌بوون .
دوای گفتووگۆی چڕی هه‌مه‌لایه‌نه و چۆنیه‌تی هاریكاریكردنی هه‌ردوولایه‌ن له بواری خوێندن و چۆنیه‌تی پێشخستنی پرۆسه زانستییه‌كانی خوێندن و فێربوون له نێوان زانكۆكانی جیهان و ڕێكخراوی ئایكاف دا یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتن له نێوان به‌رێزان د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر و جمال جاسم محمد له پێناو هاركاری كردنی زیاتری هه‌ردوولا واژۆكران .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٥-٧-٢٠١٧