دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر په‌یامی پیرۆزبایی پێشكه‌شی ڕۆشنبیران و ئه‌كادییمیانی كوردستان ده‌كات

19399470_1487607331262525_5261744867364222439_n

 

 

دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وسه‌رۆكی گڕوپی كۆمپانیاكانی جیهان ، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی ڕۆشنبیران و ئه‌كادیمییان و جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات . وێرای پیرۆزبایی جه‌ژن ، گرنگی به‌شداری كردن له‌ پرۆسه‌ی ریفڕاندۆم و گه‌یشتنی جه‌ماوه‌ری گه‌لی گوردستان به‌ ئاواتی دێرینیان به‌ جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیدا به‌بایه‌خه‌وه‌ ده‌بینێت . ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌ ..
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان..
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ، جه‌زنه‌ پیرۆزه‌ له‌ ئێوه‌ی به‌رێز و خانه‌واده‌ به‌رێزه‌كانتان ده‌كه‌م و سڵاو دروودیش بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌نێرم ، كه‌ به‌خوێنی گه‌شیان كوردستان و مرۆڤایه‌تییان له‌ تیرۆرستانی داعش پاراست .
سڵاوی گه‌رمی خه‌باتیش له‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مان و له‌خۆبردووا نه‌بێ كه‌ سنوور و سه‌نگه‌ره‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌پارێزن و بۆ ئێمه‌ش به‌زانست و كارو كۆششی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی زیاتری ژێرخانی ووڵاته‌كه‌مان هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌ی زانست و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان بین .
به‌رێزان ..
به‌هه‌لی ده‌زانین ، له‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ ، هانی زیاتری ته‌واوی چین و تۆێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین پشتیوان و پشتگیری سه‌رتاسه‌ری له‌ پرۆسه‌ی میژوویی ریفڕاندۆم بكه‌ن و به‌ ده‌نگی به‌ڵێ بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زیاتر ئاماده‌بن و ڕۆشنبیران و ئه‌كادیمییان و مامۆستایانی زانكۆ ، له‌گه‌ڵ خۆیان دا هانده‌ر بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی فره‌وانتر و زیاتری جه‌ماوه‌ریش . هه‌روا پشتیوانی زیاتری پرۆژه‌ ئه‌كادییمییه‌كه‌مان ( نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌دا ) بن ، كه‌ له‌ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2016 ده‌ستمان پێكردوه‌ و تا ئێستا 14 پانێڵی حه‌فتانه‌مان له‌ زانكۆی جیهان لێی به‌دیكۆمێنت كردووه‌ .
به‌رێزان ..
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ، پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ئه‌كادیمی پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی كوردستانه‌ ، به‌ پشگیری و پشتیوانی ئه‌كادییمیان و مامۆستایانی زانكۆ و رۆشنیرانی كوردستان تۆكمه‌ تری ده‌كات بۆ پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمی گه‌لی كوردستان و ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ( ده‌وڵه‌تی مۆدرێنی كوردستان KSM )، كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك دا كۆنگره‌یه‌كی فره‌وانی بۆ ده‌به‌ستین .
جارێكی دیكه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسلمانی كوردستان و جیهان پیرۆز بێ و جه‌ژنی سه‌به‌خۆیی و ریفڕاندۆمیش له‌ ته‌واوی كوردستانیان و مرۆڤدۆستان و ئاشتیخوازان پیرۆز ده‌كه‌م .
براتان
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و
سه‌رۆكی گڕوپی كۆپانیاكانی جیهان
هه‌ولێر 24-6–2017