به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵی خوێندن له‌زانكۆی جیهان- هه‌ولێر ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و باشترین مامۆستای بهشهئهكادیمییهكان و باشترین سه‌رۆك به‌ش خه‌ڵات دهكاو ڕێزیان لێ ده‌نێ و ، هه‌روا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر یاریده‌ده‌رانی توێژه‌ر و بریارده‌ران و رێخه‌رانی به‌شه‌كان و ئه‌كتیڤترین به‌رێوه‌به‌رانی یه‌كه‌ئیدارییه‌كان و كارمه‌ندان خه‌ڵات دهكاو رێزیان لێ ده‌نێ .
ئه‌م پرۆسهیهكاتژمێر ١٢ی نیوهڕۆری رۆژی ٢٢-٦-٢٠١٦ له‌رێوڕه‌سمێكی شایه‌سته‌دا له‌هۆڵی بایۆلۆژی به‌سترا .
سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر وتارێكی سوپاسگوزاری پێشكه‌شكرد و ستایشی ئه‌رك و ماندبوونی سه‌رۆك به‌شه‌زانستییه‌كان و مامۆستایان و یهكهكارگێڕییهكانی كرد ، كهئهمساڵی خوێندنی زانكۆییان به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رێكرد و ،
گوتی : –
ئامانجیش له‌م رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنه بایهخدانهبهڕۆڵ و پێگه‌تان له‌پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێرو به‌رزتركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پێگه‌یاندنی قوتابییانهبهتازهترین شێوازهزانستییهكانی سه‌رده‌م .
پاشان دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر باسی له‌بیرۆكه‌ی ئه‌م رێزلێنان و خهڵاتكردنهی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرد كه‌یه‌كه‌مین جارهزانكۆ به‌م كارهههڵدهستێ ، هه‌روا له‌پێوه‌ره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی باشترین مامۆستا‌و یه‌كه‌مین سه‌رۆك به‌ش و باشترین یاریده‌ده‌ری توێژه‌ر و به‌رپرسی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان دوا .
دوای ته‌واو بوونی وتاره‌كان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵات و رێزلێنان له‌ڵایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر نه‌جده‌ت شاكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و كارگێڕی و دكتۆر نادر قادر راوێژكسهرۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان دابه‌شكران .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٢-٦–٢٠١٧