سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پشتیوانی له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم ده‌كات و هانی به‌شداریكردنی زیاتری چین و توێژه‌كانیش ده‌دات .

 

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندێنكدا له‌ باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی رۆژی ٢٥-٩-٢٠١٧٧ پشتیوانی له‌ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم ده‌كات و به‌بریارێكی مێژووی گرنگ و شانازی و سه‌روه‌ری نیشتیمانی دایده‌نێ ، هه‌روه‌ها داوا له‌ گشت مامۆستاو قوتابییانی ده‌كات به‌گیانی هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی مێژووییه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م ئه‌ركه‌ نیشتیمانییه‌ بكه‌ن .
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یه‌ :
مامۆستایانی خوشه‌ویست .. قوتابییانی به‌رێز
به‌ بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم له‌ ٢٥-٩-٢٠١٧٧ پیرۆزبایی گه‌رم له‌ ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌ین و پشتیوانی خۆمانیش له‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ نیشتیمانییه‌ ده‌كه‌یینه‌وه‌ وهانی قوتابییان و مامۆستایانمان ده‌ده‌ین به‌ ئه‌ركی نیشتیمانی خۆیان هه‌ڵسن و به‌ به‌شداریكردنیان ئاواتی دێرینی نیشتیمانیمان بێنینه‌ دی و هانی چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیش بده‌ن بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانج و
ئه‌و ئاواته‌ی ساڵانێكه‌ له‌ پێناویا خه‌بات و تێكۆشانیمان بۆی كردوه‌ و قوربانییه‌كی زۆرمان بۆی داوه‌ . تا هه‌ڵمه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئامانجه‌كانی بێنێته‌دی
مامۆستایانی به‌رێز .. قوتابیانی خۆشه‌ویست
ئێمه‌ له‌ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵدا بایه‌خێكی هه‌ره‌گرینگمان به‌ لایه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ داوه‌ ، به‌ستنی زنجیره‌ پانێله‌كانی (نه‌خشه‌ ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمیانه‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌دا ) هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ هات و تێیدا چه‌ندین ئه‌كادیمی و مامۆستایانی پسپۆری بواره‌كانی یاساو یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دبلۆماسی و پێكه‌وه‌ ژیانی لێبورده‌یی و دارایی و ئابوری و كارگێڕی و مێژووی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی بابه‌تیان پێشكه‌شكرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وا خۆمان بۆ كۆنگره‌ی نیشتیمانی ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئاماده‌ده‌كه‌ین و پرۆژه‌ی ئه‌كادیمیانه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان پێشكه‌شی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و لایه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین و هه‌روا ده‌وڵه‌تان و ناوه‌ندی بریاری جیهانیش له‌ خواستی گه‌له‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
له‌كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر یه‌كێك له‌ ئاواته‌كانی ، وه‌ك ئاواتی گه‌له‌كه‌مان هاته‌دی كه‌ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆمه‌ له‌ ٢٥-٩-٢٠١٦ دا ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وله‌تی كوردستانیشمان دێته‌ دی به‌ پشتیوانی كردن له‌ ئه‌ركه‌ نیشتیمانییه‌كه‌مان دا ، پشت ئه‌ستوور به‌ مامۆستایان و قوتابییان كه‌ توێژی هه‌ره‌ وشیارو رێنیشانده‌رن به‌ زانست و په‌روه‌رده‌ ، توێژی زۆرترین و كاریگه‌رترینی نێو كۆمه‌ڵگان .
پیرۆزبێت بریاری به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ریفراندۆم .. پیرۆزبێت رۆژی شانازی و سه‌روه‌ری نیشتیمانی ، دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ هه‌موو لایه‌نێكه‌وه‌ پشتیوانی ته‌واوی خۆی له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ نیشتیمانییه‌دا ده‌كات و وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و ئه‌كادیمی كوردستان وه‌ك زانكۆكانی دیكه‌ ڕۆڵی كاریگه‌ری خۆی ده‌گێڕێت .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٨-٦–٢٠١٧

 

 

 

 

18951044_1124102931024877_6815484350603006485_n