دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و ناوچه‌كه و دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گڕوپی زانكۆكانی جیهان ، كه ئێستا بۆ هه‌ندێ كاری گرنگ له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه ، له بروسكه‌یه‌ك دا پیرۆزبایی له ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كات و دیاریكردنی ڕۆژی 25-9-2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم به بریارێكی مێژوویی گرینگ و شانازی پر ڵهسهروهری نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا و هانی هه‌موو لایه‌ن و پارت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و گڕوپ و كۆمپانیاكان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئینزاكانی كوردستان و ڕۆشبیران و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی ده‌سته‌بژێر و هزرمه‌ندانی كوردستان ده‌دات ، تا ئاماده‌بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م رۆژه مێژوویه و فره‌وانكردنی به‌ره‌ی به‌ڵێ بۆ ریفڕاندۆم و هێنانه‌دی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌كه‌یه:
سڵاو .. ئازیزانم .. به‌رێزانم .. له هه‌ر چین و توێژێكی نشتیمانهكهمان دابن ..
ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژوویی یه ، ڕۆژی هاتنه‌دی ئامانج و تێكۆشان و خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌مانه .. پیرۆزبایی له خۆمان و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دۆستان و هاوپه‌یمانان و ئاشتیخوازانی جیهان ده‌كه‌ین .
به‌رێزان ..
كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 7-6-20177 ی نوێنه‌ره باڵاكانی پارته سیاسییه‌كانی ناو په‌له‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نابی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بریار دان به‌ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی 25-9-2017 به‌ڕۆژی ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم .. بریارێكی مێژوویی گرینگ و وه‌رچه‌رخانێكی پڕله بایه‌خی نشتیمانی یه ، شانازیی و سه‌روه‌ری هه‌موو لایه‌ن و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه به‌جیاوازی بیڕورای سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاین و ئاینزا و زمان و كه‌لتووره‌وه ، كه مۆزایكی پێكهاته‌كانی كوردستان جوانتر‌و ده‌كا و سه‌ربه‌خۆیی به پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه بۆ كوردستان دێنێته دی . هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی رێبازی ئاشتیخوازانه‌ی جیهان بۆ گه‌یشتن به مافی چاره‌نووسی گه‌لان به دیالۆگ و شێوازی ئاشتییانه‌ی مرۆڤ دۆستانیش .
به‌رێزانم ..
وه‌ك لای هه‌موان ڕوون و ئاشكرایه ، ئێمه له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر هه‌ر له‌مانگی 11ی ساڵی 20166 وه به‌رنامه‌و پلانی پڕۆژه‌ی ( نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه) مان دارشت و چه‌ندین پانێلمان بۆ ئه‌كادیمییانی زانكۆكانی كوردستان و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و حزبی و نووسه‌رو قوتابییان پێشكه‌شكرد ، له‌وساوه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بوو ده‌گه‌ینه ئه‌م ڕۆژه مێژوویه و گه‌له‌كه‌مان به ئاواتی دێرین و ماڤی سروشتی خۆی ده‌گات ، بۆیه كارمان بۆكرد و نه‌خشه‌و به‌رنامه ی تۆكمه‌مان بۆ دارشت تا بگه‌ینه ئه‌و ڕۆژه بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و ، بۆ زانكۆی جیهانیش كۆنگره‌ی ( نه‌خشه ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه له كوردستان دا ) كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌یبه‌ستین ، سازبكه‌ین .
وا ئاواتی دێرینمان هاته‌دی ده‌ست له ناوده‌ست ، به یه‌ك تیمی كار.. به‌گیانی ئاشتییانه‌ی نشتیمان په‌روه‌رانه‌ی پڕ له باوه‌ڕ به ئایندهی گه‌ش ، بۆ سه‌رخستنی ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆ یی كوردستان .
براتان
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی گڕوپی زانكۆكانی
جیهان – هه‌ولێر ، فه‌ره‌نسی لبنانی ، جیهان سلێمانی ، جیهان – دهۆك
٨-٦–٢٠١٧