به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوونی زیاتر به دامه‌زراوه ڕۆسنبیری و زانستیی و میدیایی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ، شاندی زانكۆی ئیسلامی له نه‌جه‌ف سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان كرد .
ئه‌م شانده له به‌رێزان د.عمار عبدالامیرالسلامی سه‌رۆكی زانكۆ و د. احمد فائق الحلفی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و د. نازم السلامی سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئینگلیزی پێكهاتبوون به‌یاوه‌ری د. جه‌مال كه‌مال سه‌رپه‌شتیاری گشتی زانكۆ و په‌یمانگا تایبهیبهتییهكانی هه‌رێم و یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و د. وریا عومه‌ر ئه‌مین ئه‌ندامی بۆردی زانكۆكانی جیهان و د. سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و چه‌ندین سه‌رۆك به‌شی زانستی پێشوازییان لێكرا . دوای دیدار‌و باسكردن له بارودۆخی خوێندن و په‌یوه‌ندی زانستی نێوان هه‌ردوولا شانده‌كه یه‌كه یه‌كه‌ی به‌شه زانستییه‌كان و دامه‌زراوه رۆشنبیری و كه‌لتووری و میدیاییه‌كانی زانكۆیان به‌سه‌ر كرده‌وه و دڵخۆشی خۆیان و سه‌رسامیان به زانكۆی جیهان ده‌ربڕی .
دواتر له ڕێورهسمیكدا دكتۆر نه‌زاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان بروانامه‌ی رێزلێنان و میدالیه‌ی زانكۆی جیهانی پێشكه‌ش كردن .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر