دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر… ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕاده‌گه‌ێنێ

13177749_1008206359264529_7533025018661374044_n

كاتژمێر ٢ ی پاش نیوه‌رۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18-5-2017 دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارییه‌تی زانكۆكانی جیهان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وان دا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێرو مامۆستایانی زانكۆ دا پرۆژه‌ی نه‌خشه‌ رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌كادیمییانه‌دا ڕاگه‌یاند .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ دا سه‌ره‌تا ، دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پوخته‌یه‌كی پرۆژه‌كه‌ی باسكردوو د.نه‌وزاد یه‌حیا باجگری پێشكه‌ش كرد. سه‌ره‌تا د. نه‌وزاد له‌ بایه‌خی هه‌ر 14 پانێڵی نه‌خشه‌ رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان دوا و له‌ چه‌ند خالێكدا پرۆژه‌ ی ئه‌كادیمی و پسپۆران و ئه‌كادیمییانی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ چه‌ند خاڵێدا چڕكرده‌وه‌ ، كه‌ خۆی له‌ مانه‌دا ده‌بینییه‌وه‌ :
1- ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌ هه‌موو بوارو سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدرێن له‌ ناوچه‌كه‌دا .
22- بوونی دوو فاكته‌ری به‌ هێزی وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی كوردستان بۆ زامنكردنی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان و پاراستنی له‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا .
33- ده‌وڵه‌تی كوردستان ، ده‌بێته‌ فاكته‌ری سه‌قام گیری زیاتر له‌ ناوچه‌كه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی وڵاتانی دراوسێ .
44- بایه‌خدانی زیاتر به‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی و چه‌سیاندنی زیاتری و كاركردنی زیاتر له‌سه‌ر پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ومافی نه‌ته‌وه‌ و ئاین و ئاینزاكانی كوردستان
5- خۆ ئاماده‌كردن بۆ كۆنگره‌ی ئه‌كادیمییانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان و (KCMM) و هه‌ڵمه‌تی ڕیفراندۆم وهێنانه‌دی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌یه‌ی كوردستان كه‌ به‌گوێره‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی و پرنسیپه‌كانی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكۆك نییه‌ .
به گشتی د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر هانی مامۆستایانی دا به‌گه‌رمی سه‌رقاڵی پرۆژه‌ ئه‌كادیمییه‌كه‌یان بن و له‌ هه‌موو بواره‌ گرنگه‌كان و به‌ هه‌ر زمانێكی زیندووی جیهان بێ ، تا له‌ نێوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و بریار به‌ده‌سته‌كانی دونیا دا ڕۆڵی شایه‌سته‌ی ئه‌كادیمییانی كوردستان بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان دیارو به‌رز بێت .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

18527952_1450894688267123_4025246916970664716_n 18527963_1450895008267091_6815407342182587741_n 18555880_1450894691600456_4975847365757512940_n 18555929_1450894478267144_3185151516786382246_n 18556141_1450894414933817_2073016811007348785_n18519814_1450895188267073_4235211942841220199_n