له‌دێژه‌ی پانێڵه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ڕوانگه‌ی ئهكادییمیانهو پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌دا ، د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سمینارێكی پێشكه‌ش كرد . ئه‌م سمیناره كاتژمێر ١ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 17/5/2017 له‌هۆڵی ڤی ئای پی ده‌ستی پێكرد ،
سه‌ره‌تا د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له‌پرۆژه‌ی نه‌خشه‌رێگاكه دواو باسی له‌ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ستنی كۆنگرهب ۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرد ، كهلهئایندهیهكی نزیكدا زانكۆی جیهان ده‌یبه‌ستی ،
پاشان د. فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان به‌خێر هاتنی به‌رێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و پانێڵێستی كرد .
دواتر به‌رێز دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر به‌رێز دكتۆر یوسف گۆرانی پێشكه‌شكرد .به‌رێزیان له‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه خوی له‌م ناوهرۆكهدا بینییه‌وه:-
– هه‌ڵومه‌رجی له‌باری ناوچه‌كه‌و بۆ دامه‌زراندی ده‌ڵه‌تی كوردستان .
– شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
– گرفته‌كانی به‌غداو هه‌ولێر ئایندهی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان .
– ڕۆڵی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه لهوگۆڕانكارییانهی دێنه‌دی .
– یه‌كریزی و ناوماڵی كوردستانی و خۆئاماده‌كردن بۆ ڕیفراندۆم .
– ئه‌زمونی وڵاتانی تازه دامه‌زراو له‌جیهان دا .
– كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی دیالۆگی ناوخۆ له‌نێوان پارت و لایه‌نه‌كان و دیالۆگ له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ .
دوا به‌دوای ته‌واو بوونی سیمناره‌كه به‌پرسیارو سه‌رنجی ئاماده‌بوان د.یوسف گۆران چه‌ندین لایه‌نی هه‌نوكه‌یی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو كهبابهتی تازه‌ی گه‌رمی ئه‌مرۆ بوون .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان