یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و پۆله‌ته‌كنیكی ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێ كردن

18446793_1103212269780610_4025980162696824320_n

 

 

دوابه‌دوای واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێك تێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی و جیهان ، كاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 15-5-2017 شاندی زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی كه‌له‌به‌رێزان د.دلێر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی به‌شی میدیاو و مامۆستا میخائیل حنا برایمۆك سه‌رۆكی به‌شی ژمێریاری پێكهاتبوون سه‌ردانی زانكۆی جیهان – هه‌ولێریان كردو و له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌ییان د. لوقمان محمد سعید سه‌رۆكی به‌شی ژمێریاری و د. محمد خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن له‌زانكۆی جیهان كۆبوونه‌وه‌ . له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یاداشتنامه‌كه‌یان كردوو ، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێكه‌وتن ، گرنگترینییان ئاڵوگۆڕی پرۆگرامی خوێندن و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی یه‌كتری ، هه‌ره‌ها بۆ خوێندنی باڵاو به‌ستنی كۆنفرانسی زانستی هاوبه‌ش بۆ ساڵی ئاینده‌ بابه‌تی دیكه‌ ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بوو .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

18519676_1103213129780524_6647975017931905862_n