له‌پرۆسه‌یه‌كی ڕۆشنبیری مه‌زندا ، چه‌ندین كتێبی مێژووی ده‌گمه‌ن ، له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له وڵاتی توركیاوه به‌دیاری گه‌یشته ناوه‌ندی پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و ئه‌رشیفی زانكۆی جیهان و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له كتێبخانه و ناوه‌ندی پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی زانكۆی جیهان ئاماده‌ده‌بێ بۆ خسته به‌رده‌ستی توێژه‌ران و ته‌واوی لێكۆله‌ره‌وان و قوتابییانی خهوێندنی باڵا .
له‌نێو ئه‌م كتێبه ده‌گمه‌ن و بههادارانهدا ، هه‌ر 100 به‌رگی كتێبی مێژووی سیاحه‌تنامه‌ی ئهوهلیاچهلهبیی یه ، كه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مێژووی كورد‌و جوگرافیای كوردستان و ناوچه‌كه داده‌نرێت .
ناوه‌ندی رۆشنبیری و لێكۆڵینه‌وه وتوێژینه‌وه‌ی كوردستانی له به‌های به‌رزی ئه‌م سه‌رچاوه مێژووه تێده‌گه‌ن و له‌بیریانه له هه‌شتاكانی سه‌رده‌ی پێشوو چه‌ند به‌رگێكی له‌لایه‌ن نووسه‌ری ناودار به‌هه‌شتی سه‌عید ناكام وهڕگێدرایه سه‌رزمانی كوردی و كۆڕی زانیاری كورد ئه‌وسای چاپی كرد ، ئه‌وه‌ی ئیستاش هه‌ر 10به‌رگی سیاحهتنامهكهیه به‌ته‌واوه‌تی و ئاماده‌ده‌بێ بۆ خوێندن و لێكۆڵینه‌وه .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر 15-5–2017