به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی زانستی له نێوان زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی ، كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 13-5-2017 به‌سه‌رپه‌رشتی
دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارییه‌تی زانكۆكانی جیهان كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زانستی له نێوان سه‌رۆكایه‌تی زانكۆكانی جیهان و پۆله‌ته‌كنیكی بۆ ماوه‌ی سێ كاژێر به‌رێوه چوو .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن زانكۆی جیهانه‌وه د.فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆ‌و د.سه‌باح سوبحی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كانی ئه‌ندازیاری و كارگێری كار و دارایی و بانك و ژمێریاری و میدیا ئاماده‌بوون ، له لایه‌ن زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی د.كاوه شێروانی سه‌رۆكی زانكۆ و د. نه‌جیب یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ ئاماده‌بوون ، پاش گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه و
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر ته‌واوی هاریكارییه‌كانی زانكۆی جیهان خرایه‌روو بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی و كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و رۆشنبیری هاوبه‌ش و بایه‌خ دانی زیاتر به خوێندنی باڵا ، هه‌ردوو لا ڕێككه‌وتن بابهتهكان بخه‌نه واری پڕاكتیكی و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ڕێككهتنهكان كارابكرێن .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر 13-5-2017