به‌چاودێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی و سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك توێژه ،
كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٢٦-٤-٢٠١٧٧چوارهمین كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی زانستی بایۆلۆجیا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد .
سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان وتاری خوێنده‌وه، دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و پاشان دكتۆر نوری هه‌رزانی وتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خوێنده‌وه ، دواوتار سه‌رۆكی كۆنفرانس دكتۆر محمد عبدولباقی خوێندییه‌وه .
دوای وتاره‌كان كینۆسپیكهران وتاربێژانی سه‌ره‌كی كۆنفراس له‌م به‌رێزانه پێكهاتبوون وتاره‌كانیان پێشكه‌ش كرد :
:- پ . مونیره كازم
:- پ . سه‌باح جاسم
:- پ .بێستون نوری
:- د. عه‌لا مه‌كی
پاش ته‌واوبوونی وتاره سه‌ره‌كییه‌كان ، له‌دانیشتی ئێواره‌دا چه‌ندین توێژینه‌وه پێشكه‌شكران .
جێی باسه ئه‌م كۆنفراسه چواره‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێره ، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌بواری زانستی بایۆلۆجییه و تێیدا له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ ٢٨توێژینهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ٢٧-٤–٢٠١٧