له‌یادی ١١٩ ساڵه‌ی جه‌ژنی رۆژنامه‌نووسی كوردی دا كاتژمێر ١:٣٠ ی ڕۆژی ٢٤-٤-٢٠١٧ زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تی شایه‌سته‌ی ڕێكخست ، سه‌ره‌تا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان له وتارێك دا له بایه‌خی سه‌رهه‌ڵدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دواو ڕۆڵی ڕۆژنامه‌ی كوردستان و میقداد مه‌تحه‌د به‌درخان و ده‌رچونی ڕۆژنامه‌كه له قاهیره ١٨٩٨ ، بۆ بێ ده‌وڵه‌تی و نه‌بوونی كیانی سه‌ربه‌خۆ گه‌ڕانده‌وه ، پاشان خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌رێزان له‌م ڕێوره‌سمه دا ده‌ربڕی و ڕۆڵی ئه‌وانی هه‌ریه‌كه‌و له بواری خۆیدا به‌رز نرخاند .
پاشان دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وتاری ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پێشكه‌ش كرد وهاریكاری زانكۆی بۆ میوانان ده‌ربڕی . دواتر
لهسمینارێدا هه‌ریه‌ك له به‌رێزان ئه‌م بابه‌تانه‌یان پێشكه‌شكرد .
:- فرانسواگزاڤیێ لۆڤا بیره‌وه‌ری سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تایی شۆڕشی ئهیلوول هه‌ر له ساڵی ١٩٦١١ وه و ناسینی مسته‌فا بارزانی و وێنه‌كان و هه‌ردوو ئه‌لبومی فۆتۆگراڤی خۆی دوا
:- پرۆفیسۆر كوردستان موكریانی له ڕۆڵی گۆڤاری هه‌تاو و پێشخستنی زمانی كوردی له شاری هه‌وڵێردا دوا
:- بنیاد مارف خه‌زنه‌دار ، به‌كورتی باسی له چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردنی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی كرد و ده‌ست نیشانكردنی ڕۆژی٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری خوالێخۆشبوو مارف خه‌زنه‌داری باوكی یه‌وه ڕونكرده‌وه .
له وته‌یه‌كی كورتدا خاوه‌نی ئینسكلۆپیدیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردی جه‌مال خه‌زنه‌دار چه‌ند سه‌رنج و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه‌ی لای كاكی یه‌وه له سه‌چاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ناسان و ئهكادیمیانی ڕووس خسته‌ڕوو .
دواتر لهڕێورهسمێكی شایه‌سته‌دا له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر بڕوانامه‌ی رێزڵێنان و مه‌دالیه‌ی زانكۆی جیهانیان پێ به‌خشرا و پرۆفیسۆر كوردستان موكریانی فه‌رهه‌نگی كوردستانی گیوی موكریانی پێشكه‌شی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر كرا .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان