به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی چه‌ژنی سه‌ری ساڵی یێزیدیان ، جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر ، دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان پیرۆزبای له ئێزدییان ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بۆ خوشك وبرایانی ئێزیدی ..
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ، جه‌ژنی چوارشه‌مبا سۆر ، پیرۆزیای گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م ، به ناوی خۆم و ته‌واوی گڕوپی زانكۆكانی جیهان جه‌ژنه پیرۆزه‌تان لێ ده‌كه‌م و هیواداریم رۆژانێكی خۆشی پڕ به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر ببن و به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان ، هه‌ر له رزگاری كردنی شنگال و تێكشكاندنی داعش دا بیرنهكامان سارێژ بووبێ ، له كاتێكدا ڕۆژانه به‌شێكی خوشك و برایانی ئێزیدی له‌ده‌ست تێرۆرستان رزگاریان ده‌بێ و پێكه‌وه له‌خۆشی جه‌ژن و شادی سهركهتنهكان ده‌ژین ، ئومێد ده‌كه‌ین له ساڵی ئاینده و له‌جه‌ژنی داهاتوو دا جه‌ژنی شاد بوونی ته‌واوی ئێزیدی و خاكی كوردستان بێت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان .
دووباره جه‌ژنتان پیرۆزبێ و درود بۆ گیانی قوربانی ده‌ستی تیرۆر .. خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌زی بۆ ته‌واوی خوشكان و برایانی ئێزیدی ده‌خوازم .
د. نه‌وزاد یه‌حیا باجگر
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان