كاتژمێر ٢:٣٠ ی پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٧-٤-٢٠١٧٧ هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پسپۆر و خاوه‌ن ماسته‌ر له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پانێڵی نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان له ڕوانگه‌ی ئهكادیمیانهو پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌دا ، بابه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كانی له سمینارێك دا پێشكه‌ش كرد .
سه‌ره‌تا به كورتی له كێێشه و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌كان دوا هه‌ر له شه‌ڕی چاڵدێرانه‌وه تا شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ، دواتر بارودۆخی ناوچه‌و كه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه هه‌ن و هه‌ڵمه‌تی ریفڕاندۆم و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی و باسكردنی دوا بابه‌ته‌كانی ئێستای سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر له سه‌ردانی به‌غدا تا كۆبوونه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكوراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له گه‌ڵ گونسوڵ و نوێنه‌ری قونسوڵگهرییهكانی وڵاتان له هه‌ولێر .
دواتر دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان باسی له به‌رنامه‌ی زانكۆی جیهان هه‌ولێر كرد بۆ نه‌خشه رێگای ده‌وڵه‌تی كوردستان و به‌ستنی كۆنگره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ماوه‌ی داهاتوودا ، هه مدیس به‌رێزیان باسی له پرۆژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان كرد له هه‌رسێ قۆناغ دا به‌ر له‌دامه‌زراندن ، له دامه‌زراندن دا ، دوای دامه‌زراندن ، كه پرۆژه‌ی ئاماده‌كراوه بۆ كۆنگره .
دواتر دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر وێرای پرسیار‌و گفتوگۆ كردن ، وتاری به‌خێر هاتنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهانی پێشكه‌شكرد و ئاماده‌بوانیش به‌پرسیار و سه‌رنجی هه‌مه‌جۆره و وه‌ڵامی به‌رێز هێمن هه‌ورامی ، بوون به چه‌ندین بابه‌تی دیكهیی ڕۆژه‌ڤی پڕ بایه‌خ بۆ ته‌واوی پانێڵه‌كه .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان