دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر .. سه‌ردانی پێشانگای دوازده‌مینی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب ده‌كات و له‌ خانه‌ی جیهان پرێس دا كتێبه‌كانی بۆ خوێنه‌ران واژۆ ده‌كات

17861630_10154813092591886_514058889041040546_n

كاتژمێر ٤ی دوای نێوه‌رۆی رۆژی ١٤-٤-٢٠١٧٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان سه‌ردانی دوازده‌مین پێشه‌نگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێبی كردو دوای به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ده‌زگا چاپكراوه‌كانی به‌شدار بووی پێشانگای ئه‌مساڵی ده‌زگای دارولمه‌دا ، سه‌ردانی خانه‌ی جیهان پرێسی زانكۆی جیهان – هه‌ولێری كرد و له‌ چۆنیه‌تی به‌شداری كردنی ئه‌وساڵه‌ی جیهان پرێس و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وجاره‌ی به‌شداری كردن دواو چه‌ند پێشیارێك و به‌رنامه‌ی تازه‌ی خسته‌ ڕوو و سه‌یری فۆرمی ره‌زامه‌ندی به‌شداری كردنی ده‌زگاكانی به‌شدار بووی پێشانگای سێیه‌می كرد .
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی دا و له‌ ماوه‌ی مانه‌وایان به‌رێزیان چه‌ندین دانه‌ له‌كتێب و به‌رهه‌می چاپكراوی خۆی بۆ خوێنه‌ران واژوو كردوو به‌دیاری پێشكه‌شیانی كرد ، هه‌روا چه‌ندین به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوكرواوه‌ ی به‌شدار بووی پێشانگای دووه‌ی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ كتێبی بینی كه‌ له‌ ماوه‌ی ٢٦-٣-٢٠١٧ تا ١-٤-٢٠١٧ له‌ زانكۆی جیهان كرا بۆوه‌ و باسیان له‌ به‌شداری كردنییان له‌ پێشانگای داهاتوو كرد .
پاشان به‌رێزیان له‌ گه‌ڵ به‌رێز ئه‌بو به‌نگین له‌ دانشتنێك دا باس له‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگای سێیه‌می زانكۆی جیهان – هه‌ولێر بۆ كتێب كراله‌ هه‌نگاو وپێداویستییه‌كانی ئه‌و پێشانگا مه‌زنه‌یان كۆڵییه‌وه‌ ، كه‌ له‌ساڵی تازه‌ی خوێندن دا زانكۆی جیهان رێكی ده‌خات .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

17862327_10154813094531886_5558548883905973155_n 17862564_10154813092971886_6864273160026442897_n 17903438_10154813092431886_3463740938766641772_n 17904035_10154813093881886_4090005509878896373_n 17904260_10154813093551886_3800777941512310560_n 17904385_10154813093191886_6546706679564761737_n 17951593_10154813092781886_3037607461883680752_n 17951710_10154813094141886_3447345553232582257_n 17951849_10154813094296886_7420009070541816287_n 17951971_10154813094396886_3128485532624220415_n 17952447_10154813093991886_841962918757835218_n 17952504_10154813093796886_8517814720175882812_n