کۆنفرانسی یەکەمی قوتابخانەکانی جیھان
ھەولێر
١نیسان٢٠١٧زایینی/ ١٢نەورۆز٢٧١٧کوردی
بەمەبەستی پەرەدان بەبواری پەروەردە و زانست لەکوردستان بەگشتی و لە قوتابخانەکانی جیھان بە تایبەتی .
ئـەکادیمیای جیھان بۆ راھێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی ، کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ئـەنجام دەدات بۆ ماوەی یەک ڕۆژلە(١ی نیسان ٢٠١٧)لەتەلاری قوتابخانەی کۆلێژی جیھان ھەولێر ، بەئـامادەبوونی بەڕێز د.نوزاد یحیی سعید سەرۆکی دەستەی ئـەمیندارانی زانکۆکانی جیھان و پەروەردەکاران لەقوتابخانەکانی جیھان لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک بۆ تاوتوێ کردنی یاساو رێنماییەکانی خوێندن لە وەزارەت بەگشتی و یاساو رێنماییەکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی جیھان بەتایبەتی .