زانكۆی جیهان به‌شداری كۆنفڕانسی تێدئێكس نیشتمان ده‌كات

17499210_10154777047026886_8584674442794722875_n

 

 

رۆژی ١-٤-٢٠١٧٧ دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و دكتۆر سه‌عید سلێڤانی سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – دهۆك به‌شدارییانكرد له‌ كۆنفڕانسی تێندێكس نیشتمان ، كه‌له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌رێوه‌چوو .
كۆنفڕانسی تێدئێكس نیشتمان ، كۆنفڕاسێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌و بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ ساز ده‌كرێ تیاییدا چه‌ند كه‌ساییه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بواره‌ جیاوازه‌كان باس له‌ ئه‌زموونی سه‌ركه‌توو و ناوازه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن تا وه‌ك نمونه‌ی مرۆڤی ژیر و كۆڵنه‌ده‌ر پێشان بدرێن .
له‌م كۆنفڕاسه‌ دا ١٢٢ كه‌سایه‌تی سه‌ركه‌توو وه‌ك گوتاربێژ – سپیكه‌ر شاره‌زاو لێزان له‌ كاره‌كه‌ی خۆیان و خاوه‌ن مێشكی جیاوازی داهێنه‌رانه‌ی پێداگیر بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانج له‌ سه‌ر شانۆ ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتنی خۆیان ، به‌رده‌وامی له‌ كۆشش كردن دا بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌فراندن گێڕایه‌وه‌ . كه‌ سایه‌تییه‌كان كوردو غه‌تره‌ كورد بوون نمونه‌ی سه‌ركه‌وتن و هزری داهێنه‌رانه‌ بوون ، چیرۆكی سه‌ركه‌وتنییان بوو به‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجی قوڵی ئاماده‌بوان .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان
هه‌ولێر ١-٤–٢٠١٧

 

17626165_10154777046956886_7206731610633306770_n 17626219_10154777047086886_7355914495025005065_n 17629731_10154777047151886_4938846544685677602_n