له‌ زانكۆی جیهان _ هه‌ولێر دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی بەڕێوەچوو

17554166_1397771206912805_7468369954097970837_n

كاتژمێر ١٠ ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی ٢٩-٣-٢٠١٧ دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی بواری ئه‌ندازیاری گه‌یاندن و زانستی كۆمپیوته‌ر ده‌ ستی پێكرد .
له‌ڕێوره‌سمی ده‌سپێكردنی كۆنفراسه‌كه‌دا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و چه‌ندین پسپۆرو سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و میوانانی هه‌رێمی كوردستان عێراق و ولاتانی ئه‌وروپی ئاماده‌بوون . سه‌ره‌تا به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد ، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌م به‌رێزانه‌ وتار خوێندرانه‌وه‌ :
– دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، وتاری گڕوپی زانكۆكانی جیهان .
– دكتۆر فوئاد مولود شریف ، وتاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر
– دكتۆر محمد سابیر وتاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
– دكتۆر محمد عبدولباقی وتاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری .
دوای ته‌واو بوونی وتاره‌كان لالایه‌ن كینۆت سپیكه‌رانه‌وه‌ بابه‌ته‌كانی كۆنفراس پێشكه‌شكران بریتی بوون له‌م به‌رێزانه‌ :
– پرۆفیسۆر سه‌باح جاسم
– پ . ی جێمی لیۆرماییه‌ر
جێی باسه‌ ، دوای ئه‌م دانیشتنه‌ ، دانیشتنی ئێواره‌ش به‌ چه‌ندین بابه‌ت ده‌ستی پێكرده‌وه‌ و بۆ رۆژی ٣-٣-٢٠١٧ له‌ دوو دانیشتن دا بابه‌ته‌كانی سمینار پێشكه‌ش ده‌كرێن .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

17554174_1397771173579475_1860140592649796397_n 17554401_1397771256912800_8896251546265029976_n 17626440_1397771203579472_5350333644960950182_n 17629811_1397771170246142_7534388442870837769_n 17634781_1397771310246128_7559703488119407835_n