كاتژمێر ٢ی پاش نیوهرۆری رۆژی ٢٨- ٣-٢٠١٧٧ دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، به ئاماده‌بوونی دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان- هه‌ولێر و دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و كارگێڕی و به‌رپرسی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی زانكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ سازكرد ، كه بریتی بوون له رێكخه‌رانی به‌شه زانسستییهكان و فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕی زانكۆ ، سه‌ره‌تا به‌رێزیان له ئه‌ركی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و رێكخستنی پیوه‌ندی نێوان قوتابیی و به‌شه زانستی و كارگێڕییه‌كان دوا و هونه‌رو سه‌لیقه‌ی به‌رێوه‌بردنی سه‌ركه‌تووی فه‌رمانبه‌ری شڕۆڤهكرد . پاشان هانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دا كه نیازی خوێندنی ماسته‌ریان هه‌یه و پشتگیری زانكۆی جیهانی بۆ پشت ڕاست كردنه‌وه و داوشی كرد هه‌ر بهرمانبهرێك ده‌بێ به پێشنیار‌و پڕۆژه هه‌وڵ بۆ پێشخستنی به‌رده‌وامی كاره‌كه‌ی خۆی بدات .
هه‌ر له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان داوی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان كرد كه‌وا خولی به‌رده‌وامی فیربوونی زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوته‌ر بۆ فه‌رمانبه‌ران بكه‌نه‌وه به مه‌به‌ستی فێر بوون و شاره‌زابوونی ته‌واویان . بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی پێویستیان بۆ ته‌رخانكرد .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان