كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢٧-٣-٢٠١٧٧ به‌رێز مۆریاسی قونسولی گشتی یابان له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كرد و له لایه‌ن به‌رێزان دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و دكتۆر فوئاد مولود شریف سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر پێشوازی لێكرا .
له‌دیدارێكدا دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر دوای به‌خێر هێنانی میوان باسی له گڕوپی زانكۆكانی جیهان كردوو ئاماده‌ییی به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی و ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و زانكۆكانی یابانی ده‌ربڕی .پاشان دكتۆر فوئادمولود شریف ، پێناسێكی زانكۆی جیهان هه‌ولێر ی كرد . به‌رێز مۆریاسی خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانه‌كه ده‌بری و سه‌رسامی خۆشی به‌رامبه‌ر زانكۆی جیهان پێشان دا و گوتی :
وه‌ك قونسوڵی یابان هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی زانستی له نێوان زانكۆكانی یابان و زانكۆی جیهان .
دوای دیادهكه به‌رێز مۆریاسی به‌یاوه‌ری دكتۆر محمه‌د خدر مولود سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی پێشانگای دووه‌می كتێبی كرد‌و له‌نزیكه‌وه ناونیشانه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان