له‌زانكۆی جیهان – هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندن ده‌ستی پێكرد

17155415_10154727253436886_2393623993442373579_n

وه‌ك دابو نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام ، له‌ ساڵڕۆژی له‌ دایك بوونی بارزانی نه‌مردا ، له‌رۆژی ١٣-٣-٢٠١٧ به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر نه‌وزاد یه‌حیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان ، زانكۆی جیهان – هه‌ولێر له‌ كه‌شو هه‌وایه‌كی رێژنه‌ بارانی به‌هاری دا هه‌ڵمه‌تی نه‌مام چاندنی ده‌ست پێكرد .
له‌م پرۆسه‌یه‌دا دكتۆر سه‌باح سوبحی حه‌یده‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی جیهان – هه‌ولێر و دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌مینداریه‌تی زانكۆكانی جیهان و ته‌واوی سه‌رۆك به‌شه‌ ئه‌كادیمیی و مامۆستاو كارمه‌ندان و قوتابییانی لیژنه‌ی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان – زانكۆی جیهان خوێندنی به‌یانیان ده‌ستی پێكرد .
سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی نه‌مام و دره‌خت چاندنه‌كه‌ له‌ قه‌راغ ڕێڕه‌وه‌كانی ته‌نیشت یاریگای زانكۆ ده‌ستی پێكرد پاشان شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌سنیشان كراوی گرته‌وه‌ .
جێی باسه‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ دا ٥٠٠٠ نه‌مام ده‌چێندرێت و گۆڕه‌پان و باخچه‌كانی زانكۆ ڕازاوه‌تر ده‌كاو پانتایی سه‌وزایی زیاتر ده‌كات .
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی جیهان

 

 

 

17156292_10154727253461886_6364542637081302401_n 17192167_10154727253166886_1823831073669472285_o 17202861_10154727253681886_9168502369210315259_n 17211831_10154727253971886_744771429744373053_o 17218765_10154727254026886_4353235454989758780_o 17239966_10154727253751886_4616029348218873814_o 17264223_10154727253746886_3063643485215273863_n 17264950_10154727253136886_2382056487200962510_n 17308730_10154727253446886_8779801480466587838_n 17308922_10154727253121886_778339806714267288_n